شبكة لالش الاعلامية

شەحنی لاسلكی مۆبایل هاته‌ بەرهەم ئينان

شەحنی لاسلكی مۆبایل هاته‌ بەرهەم ئينان

وشه‌:

تا ئێستەیش شەحنكردنەوەی مۆبایل و لاپتۆپ بەشێوەی لاسلكی هەرچەندە زۆر باسی لێوە دەكرێ، بەڵام بە فەرمی نەخراوەتە بازاڕەوە، كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیا بەنیازن لە داهاتوویەكی زۆر نزیك شەحنی لاسلكی ڕاستەقینە بخەنە بازاڕ و قسەكان بكەن بەكردار و بێ ئەوەی مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی تر بە كێبل بە كارەباوە پێوەست بكەی، بەشێوەی لاسلكی دەتوانی پڕ شەحنیان بكەیتەوە.

پێگەی “مشابل” بڵاوی كردەوە، لیژنەی فیدراڵی بۆ پێوەندییەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕەزامەندی داوە تا كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیا یەكەم شەحنكەرەوەی مۆبایلی شێوە لاسلكی بەرهەم بهێنن.

پەرەپێدانی شاحینەكان و گۆڕینیان بۆ شێوازی لاسلكی لەلایەن كۆمپانیای “ئینێرجۆس”ەوە ئەنجام دەدرێ، كۆمپانیاكەیش هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەت كردەوە كە گوایە لەگەڵ كۆمپانیای “ئەپڵ” بەیەكەوە ئەو پڕۆژەیە بە ئەنجام بگەیەنن و بەرهەمی بهێنن.

ئەم شاحینەیە لە ڕێی ناردنی شەپۆلی وزە مۆبایلەكان پڕ شەحن دەكاتەوە و دەتوانرێ لە دووری 90 سانتیمەتر كاری خۆی بكات و شەحن بە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بگەیەنێت. پڕۆژەكە خۆی لە ئامێرێكی بچووكی وەرگرتنی شەپۆلی وزە دەبینێتەوە و لە ڕێی دەرچەی یوئێس بی بە كۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان پێوەست دەكرێ ناویشی “وات ئاپ” دەبێ. دەتوانن لە یەك كاتدا زیاتر لە ئامێرێك بەم ڕێیە شەحن بكرێتەوە.

بڕیارە بۆ یەكەم جار لە نۆی مانگی داهاتوو كانوونی دووەم/یەنایەر ئەو ئامێرە لە كۆڕبەندی داهێنانەكان لە شاری لاس ڤێگاس ئەو ئامێرە بخرێتە ڕوو و تاقی بكرێتەوە.

سەرچاوە/سكای نیوز.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژمارا بكارهێنه‌رێن تيك تۆكى مليار كه‌س ده‌ربازكرن

Lalish Duhok

مەسنجەر بۆ هنده‌ك کەسان ژکار دكه‌فت

Lalish Duhok

سێ بەرنامە بۆ ئایفۆن بوونە بێ بەرامبەر

Lalish Duhok