خشۆکهكا دەگمەن ل کوردستانێ هاته ديتن
بيمسى:
لەشاری سلێمانی جۆرە بونەوەرێکی خشۆکی دەگمەن دۆزرایەوە کەپێشتر لەھیچ شوێنێکی جیھاندا نەبووە و نەبینراوە، بەو جۆرەش پاشگری ناوی (کورد)ی بۆ زیادکراوە.
لەوبارەیەوە (ئارام غەفور)ی رۆژنامەنوس و شارەزا لەبواری گرنگیدان بەبونەوەرە کێوییەکان، رایگەیاند پاش دووساڵ گەڕان ولێکۆڵینەو بەدواداچونی خۆی و ھەردوو ھاوڕێی ” باربورد” و “سەیوان” لەناوچەی قەرەداغ و ناوقۆپیەکانی، توانیویانە جۆرێک خشۆکی نوێ بدۆزنەوە کەپێشتر لەجیھان و ناوچەکە تۆمارنەکراوە.
“ئارام غەفور” وتیشی ئەم خشۆکە نوێیە بە “شەگەردی کوردستانی” Hemildactyius Kurdicus ناسێنرا، ئەم دۆزینەوەیە بووە ھەواڵی میدیا جیھانییەکان، بەجۆرێک لەوێب سایتی “زۆتاکسا”ی نیوزلەندی بڵاوکرایەوە وەک خشۆکێکی نوێی جیھانی، سەرباری کەناڵی BBC و لەمیدیاکانی ئێرانیشدا.
“ئارام غەفور” ئاماژەی بەوەشکرد بەوپێیەی ئەم خشۆکە لەکوردستان دۆزراوەتەوە بۆیە پاشگری “Kurdicus”ی بۆ زیاد کردووە بەو جۆرەش بۆتە “Hemildactyius Kurdicus” بەناوی کوردەوە، وتیشی دۆزینەوەی ئەم خشۆکەم کردۆتە فیلمێکی دۆکیومێنتی کەبەم زوانە بڵاوی دەکەمەوە.
“ئارام غەفور” رۆژنامەنوسێکی چالاک و دیاری بواری وێنەگرتنی ناوچە کێوییەکان و بونەوەرە دەگمەنەکانە و تائێستاش چەندین گرتەی ڤیدیۆیی و فیلمی دۆکیومێنتی لەسەر بونەوەر و گیانلەبەرە دەگمەنەکانی ناوچەکانی کوردستان تۆمارکردووە و لەھەندێ لەمیدیاکاندا بڵاوی کردونەتەوە، وەک خۆشی ئاماژەی پێ دەکات ھەر بەردەوام دەبێت بۆ ناساندنی جوانی کوردستان و گیاندارانی وپاراستنیان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
