خوارنا چاى و قاوێ ب گەرمی تووشبوونێ ب شێرپەنجێ زێده دکت
رووداو- هەولێر
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیێنێت خواردنەوەی چا و قاوە بەگەرمی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنجک زیاددەکەن.
بەپێی توێژینەوەیەکی ئاژانسی نێودەوڵەتی تەندروستی جیهانی کە د.ماریانا ستێرن سەرپەرشتی کردووە دەرکەوتووە چا و قاوە خواردنەوە بە بەگەرمی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکەن بەتایبەت شێرپەنجەی سورێنچک.
د.ماریانا ستێرن سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی نیویۆرک روونیدەکاتەوە هەرچەندە ئەو خواردنەوانە بۆ تەندروستی گرنگن، بەڵام خواردنەوەیان بە گەرمی کاریگەرییەکەیان پێچەوانە دەکاتەوە و هۆکارێكی سەرەکی شێرپەنجە دەبن.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی پلەی گەرمییان لەسەروو 65 پلەی سیلیزی بێت، هۆکارێكی سەرەکی شێرپەنجەیە و لەنێویشیاندا شێرپەنجەی سوورێنچک بڵاوترینە بەتایبەتی لەوکەسانەی جگەرەدەکێشن یان کحول دەخۆنەوە.
پێداچوونەوە: هونەر رێبوار
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
