شبكة لالش الاعلامية

بۆ وەرگرتنا قەرزێن بچووک ژ گەنجان، حکومەتێ بریاره‌كا نوو دەرکر

بۆ وەرگرتنا قەرزێن بچووک ژ گەنجان، حکومەتێ بریاره‌كا نوو دەرکر
خەندان-

بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کاروکاروبای کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەرگرتنەوەی قەرزی بچووک لە گەنجان بۆ ماوەی چوارمانگی دیکە درێژکراوەتەوە.

ھەمزە خۆشناو بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کاروکاروبای کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەخەندان-ی راگەیاند، بەھۆی ئەو قەیرانە داراییەی لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٤وە ڕووی لەھەرێمی کوردستان کرد گەنجان توانای گەڕاندنەوەی ئەو قەرزەیان نەبوو.

وتیشی، بۆیە حکومەت بەبریارێک لەساڵی ٢٠١٦وە وەرگرتنەوەی قەرزی بچوک-ی لەگەنجان دواخست بۆ ئەمساڵ (٢٠١٨)بەڵام بۆ جارێکی دیکە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە لەگەنجان بۆ ماوەی چوارمانگی دیکە درێژکرایەوە.

پرۆژەی قەرزی بچوک ھاوشێوەی پێشینەکانی ھاوسەرگیری و خانووبەرەو قەرزی پرۆژەی کشتوکاڵی لەسەردەمی کابینەی شەش-ی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بریاری لێدراو کابینەکانی دواتر پێدانی ئەو پێشینانەیان بە ھاوڵاتیان راگرت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆنکرنه‌ك ژ ئەنجومەنێ ئاسایشا ھەرێما کوردستانێ

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی: کوردستانی ژ ھەژی رێڤەبرنا وەلاتێ خوە نە

Lalish Duhok

عەبدولمەھدی: ل نزیک بریارێن نوو د بەرژەوەندییا گشتی دا دێ ھێن راگەھاندن

Lalish Duhok