شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ زانکۆیا سەلاحەدین: بەردەوامیيا بێ مووچەی کاریگەری ل سەر پرۆسا خوندنێ دێ هه‌بت

سەرۆکێ زانکۆیا سەلاحەدین: بەردەوامیيا بێ مووچەی کاریگەری ل سەر پرۆسا خوندنێ دێ هه‌بت 

باسنيۆز:8996951fe74b376110e5df94e8ff4eb9_L

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحه‌دین ئاماژە بە خراپیی ڕەوشی مامۆستایانی زانکۆ دەکات و دەڵێت: “داواکارییان گەیاندووەتە سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان”.

د. ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “نوێنەرایەتیی مامۆستایانی هەر سێ زانکۆکانی کوردستان و یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، یاداشتێکیان بۆ سەرۆکایەتیی حکوومەت بەرز کردووەتەوە، بە مەبەستی پرسی کەمیی مووچە، سەردانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش کراوە، بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە پاشەکەوتی مووچەی مامۆستایان بکرێت، بە تایبەتی مامۆستایانی زانکۆ کە لە 75% مووچەکانیان پاشەکەوت کراوە”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەمجارە داواکاریی مامۆستایان زۆر بە توندی ئاراستەی سەرۆکایەتیی حکوومەت کراوە، بۆیە داوای لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، داواکارییەکە بە هەند وەربگرێت و پاشەکەوتی مووچە کەم بکاتەوە، پێش ئەوەی پرۆسەی خوێندن دەست پێ بکاتەوە. گوتیشی: “بەهۆی پاشەکەوتی زۆری مووچە و خراپیی دەرامەتی دارایی مامۆستایان، کاریگەریی خراپ لەسەر پرۆسەی خوێندن دروست بووە، لەوە دەچێت ئەم کاریگەرییە لەسەر زانکۆی سەڵاحەدین کەمتر بێت، بەهۆی زۆریی ژمارەی مامۆستاوە، بەڵام کاریگەریی زۆر لەسەر زانکۆکانی دیکە دروست دەکات”.

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ئەوەشی بۆ (باسنیوز) خستە ڕوو: “بۆ بژێویی ژیانیان، بەشێک لە مامۆستایان پەنایان بردووەتە بەر فرۆشتنی ماڵ و پێداویستییەکانی ڕۆژانەیان و بەشێکیان چوونەتە دەرەوەی وڵات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پشتى سێ سالێن داگیركرنێ هێشتا مووسل نه‌هاتيه‌ كۆنترۆلكرن

Lalish Duhok

پارێزگه‌رێ نه‌ینه‌وا پرۆسا رزگاركرنا ده‌ڤه‌رێن دى و پلانه‌كێ لگه‌ل حكوومه‌تێ ئاشكه‌را دكت

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی:هیڤى دارم هه‌موو پێكڤه‌ هه‌ولا ب دیهێنانا ئارمانجێن سه‌ره‌كی يێن گه‌لێ خۆ بده‌ین

Lalish Duhok