شبكة لالش الاعلامية

سندووقا دراڤێ نێڤ دەولەتی بۆ هاريكاریكرنا عێراقێ مەرج دانان 

سندووقا دراڤێ نێڤ دەولەتی بۆ هاريكاریكرنا عێراقێ مەرج دانان 

باسنيوز:

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، سندووقی دراوی نێودەوڵەتی مەرج بۆ پێدانی هاوكارییەكانی بۆ عێراق دەدەنێت.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بە حكوومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراقی گوتووە كە دەبێ پشكی هەرێمی كوردستان لە بوودجەی 2018دا لانیكەم 10 تریلیۆن بێت دینار، چونكە ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان پێویستی بە 10 تریلیۆن دینار هەیە، هەروەها ئەگەر مەرجی سندووقی دراو لە بودجەی عێراقدا بە هەند وەرنەگیرێت، ئەوكات ئەوان هاوكاریی مادی عێراق لە بابەتی ڕیفۆرمی ئابووری، دارایی و كارگێڕیدا ناكەن”.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستە ڕوو: ” دەکرێت لە كۆنگرەی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێرانكراوەكانی عێراق كە بڕیارە لە كۆیت بكرێ، گفتوگۆی نەرێنی لەبارەی عێراقەوە بکەن و ئەوان ئەو گفتوگۆیە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراقدا دەكەن، هەروەها دواتریش لەگەڵ سەرۆكوەزیران لەناو پەرلەماندا گفتوگۆی دەكەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب بریارا نێچیرڤان بارزانی، بەركەفتيێن چەكێ كیمیایی دێ ئێنه‌ ره‌وانه‌كرن بۆ ده‌رڤه‌ى وه‌لاتى

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش باعەدرێ کۆمبوونەکا راوێژکاری ل دۆر رێکەفتنا جڤاتا ڕوحانیا ئێزدیان دەربارەی نەختێ کچان سازکر

Lalish Duhok

وه‌زیرێ ساخله‌میا هه‌رێمێ: رێژه‌یا تووشبوونێ ب په‌نجه‌شێرێ بلند نه‌بوویه‌

Lalish Duhok