شبكة لالش الاعلامية

چ ده‌مه‌كى پشکنینا پێشوەخت يا چاڤى بۆ زارۆكى بێته‌ کرن؟

چ ده‌مه‌كى پشکنینا پێشوەخت يا چاڤى بۆ زارۆكى بێته‌ کرن؟

رووداو-سلێمانی

کۆمەڵەی پزیشکانی چاو لە ئەڵمانیا بە گرنگی دەزانێ چاودێری گەشەی تەندروستانەی چاوی مندال بکرێ، ئەویش لە رێگای پشکنینی پێشوەختەی چاو بەو شێوەیەی زانستی پزیشکیی دیاریکردووە.

ئەگەر منداڵێک لە خانەوادەکەیان کەسی تووشبوو بە گرفتی بینایی و چاو هەبوو، کۆمەڵەکە رێنماییدەکات لە تەمەنی شەش مانگی یەکەم پشکنینی چاوی بۆ بکرێ و دوای ئەوەش بەو شێوەیەی پزیشکی چاو پێیان دەڵێ، بیبەنەوە بۆ پشکنین.

خۆ ئەگەر لە خێزاندا هیچ گرفتێکی چاو نەبوو، ئەوە دەکرێ یەکەم پشکنینی چاوی مندال دوابخرێ بۆ تەمەنی سێ ساڵی و پاش ئەوەش بەو جۆرەی پزیشکی چاو دیاریدەکات ببرێتەوە بۆ پشکنین.

هەندێک گرفتی وەک تەمبەڵیی چاو، لە تەمەنی منداڵیدا زۆر بە ئاسانی چارەسەردەکرێن، بەڵام لە پاش تەمەنی پێگەیشتن ئەگەری سەرکەوتنی چارەسەر ئاستەم دەبێ.

لە تەمبەڵیی چاودا یەکێک لە چاوەکان لەڕووی پێکهاتەوە ئاساییە، بەڵام بەهۆی کەم بەکارهێنانییەوە، لەڕووی وەرگرتن و گواستنەوەی وێنەکانەوە بۆ مێشک، دوادەکەوێت و سەرەنجام لە داهاتوو ناتوانێ وێنەکان بەڕوونی ببینێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بلندترين و مه‌زنترين ئالايێ كوردستانێ ل كه‌ركووكێ يه‌

Lalish Duhok

زه‌لام ژبه‌ر ڤان ره‌فتارێن ژنان هه‌ست ب سفكاتيێ دكن

Lalish Duhok

پێشمه‌رگه‌یه‌كی تانها 2 هزار پۆسته‌رێن پشته‌ڤانیكرنا ریفراندۆمێ چێكرینه‌

Lalish Duhok