شبكة لالش الاعلامية

ل مووسل پارتی ئامادەكارى بۆ هەلبژارتنان تەمام كرينه‌ 

ل مووسل پارتی ئامادەكارى بۆ هەلبژارتنان تەمام كرينه‌ 

وشه‌:

بەرپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ڕای گەیاند، لیستی ناوی كاندیدانمان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لە سنووری پارێزگای مووسڵ ئامادە كردووە.

عیسمەت رەجەب بەرپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە “وشە”ی راگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای مووسڵ هەموو ئامادەكاریەكی تەواو كردووە و لیستی كاندیدەكان ئامادەیە بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق.

زیاتر گوتی، كاندیدەكان لە سنووری لقەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ و شێخان و شنگال و مەخموور دیاری كراون و ژمارەیان دەبێتە 65 كاندید.

بەرپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ڕوونی كردەوە كە بەربەستی زۆریان بۆ دروست دەبێت لە سنووری پارێزگای مووسڵ بەهۆی بوونی حەشدی شەعبی و دەركەوتووە كە زۆرینەی ئاوارەكانی عەرەب لەوسنوورە پشتگیری لە لیستی پارتی دەكەن.

بڕیارە 12ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوە بچێت و پارتی دیموكراتی كوردستانیش بەلیستێكی جیا بەشداری تێدا دەكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كێ بلندێ جینۆسایدا جیهانی سەره‌دانا هەرێما کوردستانێ دكت

Lalish Duhok

د. ڤیان سەبری: کار دهێته‌ كرن بۆ جۆداكرنا مووچەیێ فەرمانبەرێن هه‌رێمێ ژ ئینفاقێ فێعلی

Lalish Duhok

رۆنكرن دەربارەی بێنڤه‌دانا فەرمانبەران دئێته‌ دان

Lalish Duhok