شبكة لالش الاعلامية

ئيرۆ رۆژا جیهانی يا بەرەنگاربوونا شێرپەنجا زارۆكانه‌

ئيرۆ رۆژا جیهانی يا بەرەنگاربوونا شێرپەنجا زارۆكانه‌

رووداو- هەولێر

ئەمرۆ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی منداڵانە. ساڵانە لەم رۆژەدا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی منداڵان، چەندین چالاکی ئەنجامدەدرێن.

15ی شوباتی هەمو ساڵێک وەک رۆژی جیهانیی شێرپەنجەی منداڵان دیاریکراوە، تێیدا چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێن بۆ هۆشیاریی لەبارەی شێرپەنجەی منداڵان و پێشاندانی پشتیوانیی بۆ منداڵان و نەوجەوانانی تووشبوو بە شێرپەنجە، ئەوانەی چاکبوونەتەوە لەو نەخۆشییە و خێزانەکانیان.

لە رۆژی جیهانیی شێرپەنجەی منداڵان هەوڵدەدرێ تێگەیشتنێکی قووڵتر و زانستییانەتر لەو نەخۆشییە لەنێو کۆمەڵگەدا بچێندرێ و لەمپەرەکانی بەردەم تووشبووان و ماڵباتەکانیان و ئەوانەی لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە روونبکرێنەوە.

لە منداڵاندا لانیکەم 12 جۆە شێرپەنجە هەن کە شێرپەنجەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن و شێرپەنجەی مێشک لە بڵاوترینەکانیانن. رێکخراوی تەندروستی جیهانیی دەڵێ 1-5%ی حاڵەتەکانی شێرپەنجە کە تۆماردەکرێن منداڵانن.

لە گرافیکێکدا بڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجەی منداڵان دەبینین.

شێرپەنجەی خوێن
شێرپەنجەی مێشک و کۆئەندامی دەمار
شێرپەنجەی گورچیلەکان
شێرپەنجەی لیمف
شێرپەنجەی ئێسک
شێرپەنجەی تۆڕی چاو
شێرپەنجەی بەستەرە شانەکان
شێرپەنجەی رژێنی سەر گورچیلە
شێرپەنجەی جگەر

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مایتێكرن ئاریشان بۆ خێزانێ‌ و هەڤژینان پەیدا دكت

Lalish Duhok

کراسه‌كێ ئەلیکترۆنی چاڤدێريا ساخله‌ميا له‌شى دكت 

Lalish Duhok

هەسارەیەکا دى بۆ ژیانێ هاته‌ ديتن

Lalish Duhok