جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: بەغدا بۆ دەسته‌سه‌ركرنا کوردا هێزێ رەوانەی خانەقین دکت
خانەقین-KDP.info-
به‌رپرسی لقی پازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین ئاشكرای كرد، حکوومەتی عێراق له به‌غداوه هێز ڕه‌وانه‌ی خانه‌قین ده‌كات بۆ ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییانی كورد و ده‌شڵێ، داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سنووری خانه‌قین و شه‌وی ڕابردوو چوار پۆلیسی سنووریان كوشتووه.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌رپرسی لقی 15ی پارتی له خانه‌قین به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “ڕه‌وشی سنووری شارۆچكه‌ی خانه‌قین هێشتا ئاڵۆزه و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانیان به‌رده‌وامن، منداڵێكی عه‌ره‌ب له خانه‌قین ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو شتێكی هه‌یه، ئه‌و حه‌شدانه‌ی له نێو خانه‌قینن، هه‌ندێك ڕه‌فتاریان باشتره له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، هه‌موو یه‌كتر ده‌ناسن، به‌ڵام دیارده‌یه‌كی دیكه سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌ویش هێنانی هێزه له به‌غداوه بۆ گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی كورد، ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی ڕابردوودا به ڕۆژی ڕووناك هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ر ماڵی مامۆستایه‌ك و خه‌ڵكی خانه‌قین هه‌مووی شایه‌ته یه‌كێكه له كه‌سه باشه‌كانی ناوچهكهیە، كه‌چی ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه و ماڵه‌كه‌ی تاڵان كراوه.”
به‌رپرسی لقی پازده‌ی پارتی گوتیشی: “هێنانی هێز له ژێر ناوی جیاوازدا بۆ خانه‌قین یه‌كێكه لەو ڕه‌فتارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بۆ سه‌ر كورد، كه بیانوو ده‌هێننه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییان و مه‌له‌فیان بۆ دروست ده‌كەن.”
له‌باره‌ی هه‌بوونی چه‌كدارانی داعش له سنووری خانه‌قین، جه‌عفه‌ر مسته‌فا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: “چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كه و شه‌وی ڕابردوو په‌لاماری مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی سنووریی عێراقیان داوه و له ئه‌نجامدا چوار پۆلیس كوژراون، له ناوچه‌كانی حه‌مرین و سه‌عدییه و نه‌فتخانه و مه‌نده‌لی چه‌كدارانی داعش به ئاشكرا هه‌ن و مه‌ترسینه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، چونكه به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش مه‌ترسی په‌یدا بووه له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی هاتوچۆی به‌غدا ده‌كه‌ن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
