ل ههرێما كوردستاني هاريكاريێن مرۆڤى بۆ ئاوارێن عەفرینێ دئێنه کۆمكرن
باسنيوز:
لە چەندین ناوچەی رۆژئاوای کوردستان، هاوکاریی مرۆیی بۆ ئاوارەکانی شاری عەفرین کۆ دەکرێتەوە.
میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویان کردووەتەوە، کە ئەنجومەنە خۆجێیەکانی شارۆچکەی دێرک لە رۆژئاوای کوردستان داوایان لە هاووڵاتییان کردووە دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئاوارەکانی عەفرین بکەن.
هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکارییە مرۆییەکان لە رۆژی دووشەممە 19/3/2018ـەوە دەستی پێ کردووە و بڕێکی زۆری بەتانی و کەلوپەلی ناوماڵ، کۆ کراوەتەوە.
ئەو هاووڵاتییانەی عەفرین بەهۆی هێرش و دەستبەسەرداگرتنی شارەکەیان لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا شارەکەیان بەجێ هێشتووە و روویان لە ناوچە شاخاوییەکان کردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
