شبكة لالش الاعلامية

پێکەنین ئازارا لادده‌ت

پێکەنین ئازارا لادده‌ت

رووداو- هەولێر

زانکۆی کۆڵن لە ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت لە ئەنجامی توێژینەوەیەکیاندا بۆیان دەرکەوتووە پێکەنین ئازارلابەرە، بۆیە کردارێكە یارمەتیدەری ئەو کەسانەیە کە نەخۆشی درێژخایەنییان هەیە و بەدەست ئازاری درێژخایەن دەناڵێنن.

د.پێترا کلاپس، پسپۆری دەروونی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی زانکۆ ئەڵمانییەکە دەڵێت هەموو کات بە جلکی بوکەڵەکانەوە سەردانی نەخۆشەکانی دەکات، بۆ ئەوەی خەندە و پێکەنین بخاتەسەر لێوی نەخۆشەکانی، ئەمەش یارمەتیدەرییان دەبێت لە کەمکردنەوەی ئازارەکانیان. پێترا کلاپس دەشڵێت زیاتر لە 40 ساڵە بەم رێگەیە نەخۆشانی چارەسەر دەکات و نەخۆشەکان زۆرسودیان لەو چارەسەرە وەرگرتووە.

پزیشکانی ئەڵمانی لەبارەی کاریگەری پێکەنین لەسەر تەندروستی و دەرووندروستی مرۆڤ دەڵێن، لەکاتی پێکەنین هەوا بەشێوەیەکی بەهێز دەچێتە نێو سییەکان، ئەمەش وادەکات خانەکانی جەستە برێکی زیاتری ئۆکسجینییان پێبگات.

پسپۆڕە دەروونییەکە دەڵێت پێکەنین هۆکارێکە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگەی جەستە، رێکخستنی پەستانی خوێن، کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و دڵەراوکێ.

پزیشکانی ئەڵمانی لە زانکۆی کۆڵنەوە رێنمایی خەڵک دەکەن بەردەوام پێبکەنن تەنانەت ئەگەری پێکەنینەکەیان دەستکردیش بێت، چونکە ئەویش سوودی خۆی هەیە، پزیشکان دەشڵێن تەنانەت پیاوان زیاتر گرنگی بە پێکەنین دەدەن بەبەراورد بە خانمان، بۆیە پیاوانیش زیاتر سەرنجی ئەو خانمانە دەدەن کە پێدەکەنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نرخێ ئێك تكێتا مۆندیالا 2018 دگه‌هته‌ 1110 دۆلارێن ئه‌مریكی

Lalish Duhok

خوارنێن شۆر، زیاني دگه‌هيننه‌ مێشکى 

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلين: پیادەيى د هەوایێ پیسدا، زیان ژ مفايان زێده‌ترن

Lalish Duhok