ئێكه‌تيا مامۆستایان: بایكۆت چاره‌سه‌ريا كێشان ناكت
هه‌ولێر-KDP.info-![]()
وێڕای پشتگیریی له داواكاریی مامۆستایان، سه‌رۆكی یه‌كێتیی ماموستایانی كوردستان ده‌ڵێ، بۆ ئه‌م قۆناغه له‌گه‌ڵ بایكۆتكردنی خوێندندا نینه، كه خوێندنی ساڵێكی قوتابیان بفه‌وتێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی ماموستایان ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، نایشارێته‌وه كه چاوه‌ڕێیان ده‌كرد حكوومه‌تی عێراق پاره‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی به ته‌واوه‌تی ره‌وانه كردبووایه، به‌ڵام ئه‌وان خاوه‌ن به‌ڵێنی خۆیان نه‌بوون و جێبه‌جێیان نه‌كرد و نه‌یانتوانی هه‌موو عێراقییه‌كان به یه‌ك چاو سه‌یر بكه‌ن.
گه‌رمیانی به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: “داوامان له حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه ده‌ستكاریی پاشه‌كه‌وتی مووچه بكرێت، ئه‌مڕۆیش ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆ ده‌بێته‌وه و دڵنیاییان داوه‌ته ئێمه، كاری بۆ ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ناردنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه به‌رده‌وام بێت ده‌ستكاری ده‌كه‌ن.”
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، كه له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ بایكۆتكردنی هۆڵه‌كانی خوێندن نینه، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، كاتێكی كه‌م ماوه بۆ ته‌واوبوونی ساڵی خوێندن و كاته‌كه زۆر هه‌ستیاره، ”سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه پشتگیریی له داواكاریی ڕه‌وای ماموستایان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بایكۆتكردن له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ كه‌سێك نییه و ساڵێكی خوێندنی رۆڵه‌كانی ئێمه ده‌فه‌وتێت.”
گوتیشی كه له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ناردنی بڕێكی پاره‌ش له به‌غدا، ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت وه‌كو سه‌ره‌تا خاڵێكی ئیجابییه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی دیكه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
