شبكة لالش الاعلامية

ژبه‌ر گه‌ڤێن تورکیا لسەر شنگالێ زێده‌تر ژ 100 کوردێن ئێزدی رێزێن پەکەكێ بجێدهێلن

ژبه‌ر گه‌ڤێن تورکیا لسەر شنگالێ زێده‌تر ژ 100 کوردێن ئێزدی رێزێن پەکەكێ بجێدهێلن

باسنيوز:
فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە چیای شنگال بە (باس)ی ڕاگەیاند، کە بە هۆی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر شنگال، زیاتر لە 100 چەکداری ئێزدیی تر ڕیزەکانی پەکەکەیان جێ هێشتووە و چاوەڕێش دەکرێ، خەڵکی دیکەش ڕیزەکانی ئەو حزبە جێ بهێڵن و داواش لە حکوومەتی هەرێم دەکات، هەلی کار و دەرفەتی ژیان بۆ ئەو کەسانە فەراهەم بکات.

قاسم شەشۆ، فەرماندەی پێشمەرگە لە چیای شنگال لەم بارەیەوە دەڵێ:” دوای هەڕەشەکانی تورکیا، ژمارەیەکی زۆری گەنجانی دیکەی ئێزدی ڕیزەکانی پەکەکەیان جێ هێشتووە و لە ماڵی خۆیان دانیشتوون، ئەوانەیش کە ماونەتەوە لە ماوەیەکی نزیکدا واز دەهێنن. چونکە سەرەڕای ئەو هەڕەشانەی تورکیا، خەڵکەکەیش گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە بوونی پەکەکە لەو ناوچانەدا خزمەت بە ئاییندەی خەڵک و دەڤەرەکە ناکات”.

شەشۆ پێیوایە ئەگەرچی پەکەکە لە میدیاکانیدا باس لە کشاندنەوەی هێزەکانی لە شنگال دەکات، بەڵام ئەو حزبە وا بەئاسانی دەستبەرداری ناوچەکە نابێت و گوتی: “ پەکەکە لە شنگال ناکشێتەوە، ئەوەی کە لە ڕاگەیاندنیشدا دەیڵێن، گوایە کشاونەتەوە و ناوچەکەیان ڕادەستی ئاسایشی ئێزدخان و یەپەژە کردووە، ڕاست نییە. چونکە ئاسایشی ئێزدخان و گرووپەکانی دیکەش کە بەناوی جۆراوجۆرەوە لە ناوچەکە، سەر بە پەکەکەن و فەرمان لەو حزبە وەردەگرن”.

ئەو فەرماندە ئێزدییەی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، کەوا پەکەکە ناوچەکەی جێ نەهێشتووە و چەکدار و کەلوپەلەکانی خۆی نەکشاندووەتەوە و تا ئێستا لە دەوروبەری چیای شنگال ماون و ڕای دەگەیەنێت: “ ئێمە سوپاسیان دەکەین ئەگەر هێزەکانیان لە قەزای شنگال بکشێننەوە، بەڵام ئەوان نەکشاونەتەوە، ئەو دەنگۆیانەی هەیشن، تەنیا بڕیارێکی سیاسی و تاکتیکین، بۆ ئەوەی تورکیا بنکە و بارەگاکانیان لە ناوچەکەدا نەکاتە ئامانج، ئەگەر نا ئەو بنکە و بارەگایانەی گوایە ڕادەستی ئاسایشی ئێزدخانیان کردووە، لەڕاستیدا وەک ئەوەیە بۆ خۆیان لەوێ بن، چونکە ئاسایشی ناوبراو سەر بەوانە و بۆ ئەوان کار دەکات”.

لای خۆیەوە سلێمان فانۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ناحیەی سنوونێ گوتی: “ دوای ئەوەی پەکەکە ڕای گەیاند کە لە نگال دەکشێتەوە، ژمارەیەکی زۆر چەکداری ئێزدی ڕیزەکانی ئەو حزبەیان جێ هێشتووە، چاوەڕوان دەکرێ خەڵکی دیکەش واز بهێنن. بۆیە پێشنیار دەکەین، کە هەموو ئەوانەی وازیان لە پەکەکە هێناوە، یان لە ماوەکانی داهاتوودا واز دێنن، بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی هەریمی کوردستان. چونکە زۆربەی هەرە زۆری ئەو گەنجە ئێزدییانە لە ناچاری و لەپێناو ژیان و گوزەراندا پەیوەندییان بەو حزبەوە کردووە و لە ڕیزەکانیدا بوونەتە چەکدار”.

هاوکات حەسەن عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای شنگال، داوا لە پەکەکە و گرووپەکانی سەر بەو حزبە دەکات، کە لە شنگال بکشێنەوە و دەڵێ:” داواکارین بە بەیاننامە و بۆ ڕاگەیاندن نەڵێن کە هێزەکانمان کشاندووەتەوە، ئەگەر نیازیان پاکە و مەبەستیانە خەڵکی ناوچەکە ئاسوودە بێت و ئارامی بۆ دەڤەرەکە بگەڕیتەوە، پێویستە هیچ چەکدارێکی خۆیان لە شنگال و دەوروبەری نەهێڵن، هەروەها ئەو گرووپ و کۆمەڵانەش هەڵوەشێننەوە، کە بەناوی جیاواز لە ناوچەکە دروستیان کردووە و بگەڕینەوە ئەو شوێنانەی خۆیان، کە پێش ساڵی 2014 لێی بوون، واتە بەر لەوەی بێنە شنگال و دەوروبەری”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی قەزای شنگال دەشڵێت: “ ئێمەش هاوشیوەی ناوچەکانی دیکە، دەمانەوی بە دڵنیاییەوە بگەڕێینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆمان و چیتر پەکەکە نەبێتە ڕێگر و ئاستەنگ بۆ خەلک دروست نەکات. ناوەڕۆکی ئەو بەیاننامەیەش کە بڵاویان کردووەتەوە، بیکەنە کردەنی و جێبەجێ بکەن و بنکە و بارەگاکانیان لە شنگال و دەوروبەری نەهێڵن”.

دواجار مەحما خەلیل، قائیمقامی قەزای شنگال ئاماژەی بەوە کرد: “ دوای هەڕەشەکانی تورکیا لە شنگال، ژیان لەو دەڤەرەدا وەستاوە، ئەو خەڵکەی گەڕاوەتەوە ناوچەکە لە دڵەڕاوکێدا دەژین و ناتوانن هیچ کارێک بکەن. ئەوان مەترسیی دووبارە سەرهەڵدانەوەی شەڕیان لە ناوچەکەیان هەیە و لەوە دەترسن دیسانەوە منداڵ و ژن و پیر و پەککەوتەکانیان ببنە قوربانیی شەڕ. بۆیە داوا لە وڵاتان دەکەین کە هاوکاریی خەڵکی شنگال بکەن، بۆ ئەوەی قەزاکەیان و ناوچەکانی دەوروبەری ئاوەدان بکرێنەوە و ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر زێد و ماڵی خۆیان و ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکەدا سەقامگیر بکرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دەزگەھێ ره‌وانگەهـ رۆلێ بنگەھێ لالش بلند دنرخينت

Lalish Duhok

چالاکیێن بنگەهێ لالش د چار مەهێن دەربازبووی دا ل ساڵا 2022ێ

Lalish Duhok

قارەمانیەكا بلیاردێ‌ ل كەمپا خانكێ‌ ب داوی هات

Lalish Duhok