پێله‌كا تۆزێ دێ عێراقێ ڤه‌گرت
باسنيوز:
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عێراقیی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی پێشبینییه‌كانیان، شه‌پۆلێكى خۆڵبارین له ماوه‌ى سێ ڕۆژى داهاتوو، عێراق ده‌گرێته‌وه.
سادق عه‌تییه، یه‌كێك له شاره‌زایانى كه‌شناسیی له عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه: “له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژى داهاتوودا عێراق ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكى خۆڵبارین ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له هه‌رێمى كوردستان باران ده‌بارێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دواى شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌كه، له زۆربه‌ى ناوچه‌كان، باران ده‌بارێت و ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە 27/3/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ڕۆژی پێنجشەممە 29/3/2018، ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و نیمچە دورگەی عەرەبی، لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
