ئه‌ندامه‌كى نوو يێ له‌شێ مرۆڤ هاته ديتن
K24- هه‌ولێر:
تیمێكی پزیشكانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ندامێكی نوێیان له له‌شی مرۆڤ دۆزییه‌وه، كه فرمانی بریتییه له پاراستنی ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش له له‌ناوچوون.
رۆژنامه‌ی “Scientific Reports” بڵاویكرده‌وه، تیمێكی پزیشكانی ئه‌مه‌ریكا تۆڕێكی نوێی ئه‌ندامۆچكه‌ی وردیله‌ییان له ریشاڵه چه‌ورییه‌كانی ئه‌ندامه جیاوازه‌كانی له‌شی مرۆڤدا دۆزیوه‌ته‌وه، كه ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی له‌ش له داخوران و زیانپێگه‌یشتن له ئه‌نجامی جووڵه ده‌پارێزێت.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی پێده‌كات، ئه‌و ئه‌ندامۆچكانه شێوه‌یان نیمچه گۆییه و له كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵی وردیله پێكهاتوون و رێژه‌یه‌كی زۆری لینجه مادده‌یان تێدایه، ئه‌رك و فرمانی ئه‌و كه‌ناڵانه چالاككردنی نه‌رمییه بۆ پاراستنی ئه‌ندامه جیاوازه‌كانی له‌ش له‌و داخوران و كه‌شه‌نگبوون و زیانانه‌ی، كه له‌ئه‌نجامی جووڵه تووشی ده‌بن.
زانایانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌ندامۆچكانه له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤدا هه‌ن و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، كۆمه‌ڵێك جۆگه‌له رژێنی وردیله له‌خۆده‌گرن و 1 له‌سه‌ر 5ی هه‌موو لینجه مادده و رژێنه‌كانی له‌شیان تێدایه.
هه‌روه‌ها زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌و كه‌ناڵانه په‌یوه‌ندییان به بڵاوبوونه‌وه‌ی گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناو له‌شی مرۆڤدا هه‌یه، بۆیه له توێژینه‌وه‌كانیاندا له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامۆچكانه، گرنگی زیاتر به پێكهاته‌كانی ئه‌و تۆڕه كه‌ناڵانه ده‌ده‌ن، به‌و هیوایه‌ی بتوانن میكانیزمێكی نوێ بۆ ده‌ستنیشانكردنی پێشوه‌خته‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه دیار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها تیمی پزیشكانی ئه‌مه‌ریكا پێشبینی ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان ئه‌و ئه‌ندامه و ئه‌و هه‌وكردنانه‌دا هه‌بێت، كه تووشی له‌شی مرۆڤ ده‌بن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
