سەندیکا ئێكه‌تيا مامۆستایان و تەندروستيێ پێشوازيێ ل بریارا حکوومەتێ دکن
هه‌ولێر-KDP.info-
دوای بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشكه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هه‌ریه‌كه له سه‌ندیكاكانی ته‌ندروستی و یه‌كێتیی ماموستایان ئه‌م بڕیاره به هه‌نگاوێكی ئەرێنی ده‌زانن و باس له‌وه ده‌كه‌ن پێویسته ئیدی بایكۆت نه‌مینێت.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری داراییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان ڕاگه‌یاند و دوای ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌ش ئه‌مه بووه جێگه‌ی دڵخۆشی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتیی ماموستایانی كوردستان، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی ئیجابییه و هیوادارین مانگانه مووچه‌كه بدرێت و ئه‌مه‌ش وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م بێت له داهاتوو پاشه‌كه‌وت به‌ته‌واوه‌تی نه‌مینێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگ بوو حكوومه‌ت ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به فه‌رمانبه‌رانی دابوو جێبه‌جێی كرد.”
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی گوتیشی: “دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره پێویسته ئیدی بایكۆت بشكێندرێت، چونكه مووچه‌خۆران له پێناو نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وت بایكۆتی ده‌وامیان كردبوو، حكوومه‌تیش وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی ئه‌وانی داوه‌ته‌وه، بۆیه هیچ بیانوویه‌ك بۆ بایكۆت نه‌ما.”
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک لە سه‌ندیكای ته‌ندروستی کە نەیویست ناوی ببرێ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیجابییه و پشتگیری لێ ده‌كه‌ین و بڕیاره سبه‌ی هه‌موو سه‌ندیكاكانی ته‌ندروستی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و تێیدا بڕیاری شكاندنی بایكۆت بده‌ن و ده‌ست به ده‌وامی ئاساییی خۆیان بكه‌نه‌وه، چونكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی خۆی جێبه‌جێ كرد، كه به فه‌رمانبه‌رانی دابوو.”
سه‌رچاوه‌کەی سه‌ندیكاكانی ته‌ندروستی باسی له‌وه‌ش كرد: “جێبه‌جێكردنی ئەو بڕیاره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داویه‌تی، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێویسته جێبه‌جێی بكات.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
