شبكة لالش الاعلامية

دوو هەفتيێن دی بانگەشەيا هەلبژارتنێن پەرلەمانێ عێراقێ دەست پێ دکت

دوو هەفتيێن دی بانگەشەيا هەلبژارتنێن پەرلەمانێ عێراقێ دەست پێ دکت
رووداو – هەولێر

هێشتا نزیکەی دوو هەفتە ماوە بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەڵام هەم لە عێراق و هەم لە هەرێمی کوردستان هەست بە بانگەشەی پێشوەختە دەکرێت، ئەوانەی کاندیدن چالاکییە جەماوەرییەکان دەقۆزنەوە بۆ بانگەشە.

کۆمیسیۆن ئاگاداری ئەو بانگەشە پێشوەختەیە بۆیە لە 17ـی ئەم مانگەدا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و، رایگەیاند بانگەشەی پێشوەخت سزای دارایی دەبێ، هەر کاندیدێک دوای ئاگادارکردنەوەی دووەم بەردەوام بێت لەسەری، کاندیدبوونی هەڵدەوەشێنرێتەوە.

لە هەرێمی کوردستان، جگە لە پارتە سەرەکییەکان و پێکهاتەکان، ژمارەیەک حیزبی عێراقیش لیستیان دەبێت. لەوانە: هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی و هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری و رەوتی حیکمەی عەممار حەکیم.

پەرلەمانی عێراق لە 325 کورسی پێکدێت. کورسییەکان بەپێی ژمارەی دانیشتووان بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراون، جگە لە هەشت کورسی پێکهاتەکان و حەوت کورسی قەرەبووی نیشتمانی، ئەو لیستانە لە هەرێمی کوردستانەوە کێبڕکێ دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی 43 کورسی، 17 کورسی پارێزگای سلێمانی، 15 کورسی پارێزگای هەولێر، 11 کورسی پارێزگای دهۆک لە کەرکووکیش کیبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 13 کورسی دەکەن، ئەوەش جگە لە کورسییەکانی ناوچە جێناکۆکەکان، کە کورد ترسی هەیە زیاتر لە 10 کورسی لەو ناوچانە لەدەستبدات.

فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پاریس رایگەیاند “پێموایە لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەکرێت زیاتر لە 10 کورسی لەدەستبدەین، ئەوەش بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچە جێناکۆکەکان هاتوونەتە ئاراوە، تاوەکو ئێستاش زۆر زەحمەت دەبێت پارتە کوردییەکان لەو ناوچانە چالاک بن، کەواتە بێگومان هەندێک کورسی لەو ناوچانەدا لەدەستدەدەین، بەڵام دواجار لە پەرلەمانی داهاتووی عێراقدا نزیکەی 50 کورسیمان دەبێت”.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 12-5-2018 ئەنجامبدرێت، لایەنە کوردستانییەکان لەسەر ئاستی عێراق هیچ هاوپەیمانییەکیان پێکنەهێناوە، تەنها کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان و هاپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە سنووری ناوچە جێناکۆکەکان هاوپەیمانیی نیشتمانیان پێکهێناوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا پەروەردێ: دەمێ دەواما قوتابییان یا ئەڤ سالە راگەھاند

Lalish Duhok

سعوود مستۆ: مەترسی ل سەر ژیانا ئێزدیێن سووريێ هەیە

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ژمارا وه‌زاره‌تان كێم دكت

Lalish Duhok