شبكة لالش الاعلامية

هەفتيا داهاتى کۆمبوونا پەرلەمانى دەربارەی پڕۆژە یاسايا چاکسازيێ دێ ب رێڤەچت

هەفتيا داهاتى کۆمبوونا پەرلەمانى دەربارەی پڕۆژە یاسايا چاکسازيێ دێ ب رێڤەچت

باسنيوز:

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی بەڕێوە دەچێت.

نازم ھەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ڕۆژی سێشەممە ٢٠١٨/٤/٣ کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دراوە، بۆ ئەوەی لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی کە حکوومەت ناردوویەتیە پەرلەمانی کوردستان، گفتوگۆ بکەن و کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمانیش ئەنجان بدەین”.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی کردەوە: “ھەرچەندە ئێستا پەرلەمان لە پشوو دایە، بەڵام یەکشەممەی داھاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکە لە نێوان سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکاندا دەکرێت، ھەروەھا لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار دەدرێت کە چ ڕۆژێکی ئەو ھەفتەیە دیاری دەکەن بۆ کۆبوونەوە”.

نازم ھەرکی ئەوەشی خستەڕوو: “کە لێژنەی یاسایی و لێژنەی دارایی پەرلەمان ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی لەسەر بابەتی پرۆژە یاسای چاکسازی کە بۆ پەرلەمان نێردراوەتەوە، بگەنە ڕێککەوتنێک، تا دواتر پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکات و پەسەند بکرێ و ھەتا لەلایەن حکوومەتیشەوە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەت بەشداریی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەبێت، چونکە ھەر بابەتێک پەیوەندیی بە لایەنی دارایییەوە ھەبێ، حکوومەت خۆی شاندی بۆ دیاری دەکات”.

پێشتر هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایان گەیاندبوو، بە دەرکردنی یاسای چاکسازیی مووچە و خانەنشینی، بڕە پارەیەکی زۆر بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە و دەتواندرێت بە یەکجارەکی، کۆتایی بە سیستەمی پاشکەوتکردنی مووچە بهێندرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێکەتیا ئورۆپا: هێرشا پەکەکێ بۆ سەر هەرێما کوردستانێ قبوول ناکەین

Lalish Duhok

وه‌زیرێ په‌روه‌ردێ: ئه‌ڤ ساله‌ كێشه‌یا مامۆستایێن وانه‌ بێژ دێ هێته‌ چاره‌كرن

Lalish Duhok

ژمارا ئاوارێن عه‌فرینێ گه‌هشته‌ 450 هه‌زار كه‌سان

Lalish Duhok