شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی: پێتڤيە رەوشا ناوچێن کوردستانی بێت ئاسایی كرن 

مەسرور بارزانی: پێتڤيە رەوشا ناوچێن کوردستانی بێت ئاسایی كرن 
باسنيوز:

راوێژکرای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە پێویستە هەرچی زووە کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

بەپێی راگەیەندراویک، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، رۆژی پێنجشەممە 19/4/2018، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەرال وۆلتەر پایێت، فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری کردووە.

لە کۆبوونەوەیەکدا، مەسرور بارزانی و جەنەڕال وۆڵتەر پایێت تاوتوێی دوا پەرەسەندەکانی ناوچەکە و پێشخستنی زیاتری میکانیزمی هەماهەنگی دوو لایەنە لە پێناو رێگری لە سەر هەڵدانەوەی هەڕەشەی تیرۆریزمیان کردووە.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بە فراوانبوونی چالاکییە تیرۆریستییەکان لە هەندێ ناوچەی سووریا و عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کردووە و “بە زەنگێکی مەترسیدار”ی داناوە.

راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە پێویستی زانیوە بۆ پاراستنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، هەموو لایەنەکان هەماهەنگی بکەن و “هەرچی زووتر”یشە کار بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەو ناوچە کوردستانییانە بکرێت.

مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پێشمەرگە هێزێکی دەستووریی و کارای شەڕی دژ بە تیرۆرە و ئاماژەی بە پێویستیی پاڵپشتیی و هاوکاریی زیاتری ئەو هێزە کردووە.

هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، جەنەڕال وۆڵتەر پایێت رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر بە کاریگەر وەسف کردووە و رایگەیاندووە، “هێزەکانی هاوپەیمانان لە هاوکاری و مەشقی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێله‌كا دى يا تۆزبارينێ دێ کوردستانێ و عێراقێ ڤه‌گرت

Lalish Duhok

وه‌لاتێ چینێ 170 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوارێن مووسلێ و فه‌للوجه‌ دابین دكت

Lalish Duhok

ئۆپەراسیۆنێن ھەڤپشک: تنێ 1%ێ یا مووسلێ ل ژێر دەستێ داعشێ دا مایە

Lalish Duhok