شبكة لالش الاعلامية

هەوايێ پیس هۆکاره‌كى جەلتا دلى و مێشکى يه‌ 

هەوايێ پیس هۆکاره‌كى جەلتا دلى و مێشکى يه‌ 

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا دەڵێ ئەو رۆژانەی هەوا پیسترە و بڕێکی زۆرتر لە تۆز و دەنکۆڵەی وردی تێدایە، ژمارەیەکی زۆرتر لە خەڵکی بەهۆی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک دەگەیێندرێنە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن.

بەپێی توێژینەوەکە لەو ناوچانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی کالیفۆرنیا دووکەڵ و گەردێکی زۆر لە هەوادا بڵاوبووەتەوە، ژمارەی تووشبووان بە جەڵتەی دڵ لەنێو خەڵکی بەگشتی 15% و لەنێو کەسانی بەتەمەن بە راددەی 42% زیادیکردووە.

هەروەها تووشبوون بە جەڵتەی مێشک و حاڵەتە کتوپڕییەکانی دیکەی بۆڕییەکانی خوێن لەو رۆژانەی هەوا زۆر پیسبووە لەنێو خەڵکی بە گشتی بە راددەی 17% و لەنێو کەسانی بەتەمەن بە راددەی 22% زیادیکردووە.

کاتێک هەوا بە دووکەڵی ئاگرکەوتنەوە و دووکەڵەکانی دیکە پیسدەبێت، رێژەی گازی یەکەئۆکسیدی کاربۆن، دوانۆکسیدی نایترۆجین و گەردە پیسکەرەکانی هەوا بەرزدەبێتەوە، هەریەک لەوانەش مەترسیی بۆ سەر سییەکان، دڵ و بۆڕییەکانی خوێن دروستدەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خەمۆکی پێکهاتا مێشکی دگوهۆیت

Lalish Duhok

بۆ ب ده‌ست ڤه‌ ئينانا پرچه‌كا برقدار ڤان پێكهاتان بكاربينه‌

Lalish Duhok

‌زانا: قه‌ڵه‌وی نه‌خۆشییه‌

Lalish Duhok