فرۆكێن شه‌رى يێن عێراقێ داعش ل ناڤ ئاخا سووریا بوردۆمان دكن
K24 – ھەولێر
فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق پێگەكانی چەكدارانی داعش لەناو خاكی سووریا بۆردوومان دەكەن و ئەو ھێرشە ئاسمانییە بە ھەمانگی حكوومەتی سووریا ئەنجامدراوە.
سەرچاوەیەكی سەربازی عێراق رایگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان عێراق – سووریا، ھێرشی ئاسمانیان كردە سەر پێگەكانی داعش.
ئەو سەرچاوەی سوپای عێراق ئاشكراشی كرد، ھێرشە ئاسمانیەكە بە ھەماھەنگی لەگەڵ حكوومەتی سووریا ئەنجامدراوە.
ئاژانسی هه‌وأڵی رۆیته‌رز له زاری عه‌مید یه‌حیا ره‌سووڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: “له‌و ھێرشه‌دا فڕۆكه‌ی جۆری F-16 به‌كارهێنراوه‌و چوونه‌ته ناو خاكی سووریا و گورزێكی كوشنده‌یان له چه‌كدارانی داعش وه‌شاندووه.
له په‌یجی فه‌رمی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه نووسراوه: “به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه صچهكدارهكانی عێراق، له‌ناو خاكی سووریادا هێرش كراوه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی داعش و بۆردوومان كراوون. له‌و هێرشه‌دا توانا سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق له هه‌ڵمه‌تی دژی تیرۆریستان نیشاندراوهو رێگه له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه له‌سه‌ر سنووره‌كانی عێراق گیراوه.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر حكوومەتی عێراق لە زاری حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران، لەناوبردنی داعشی لە وڵاتەكەی راگەیاندووە، بەڵام لەم ماوەیەدا چەكدارانی داعش چەندین ھێرشیان لە سنووری پارێزگاكانی كەركووك و مووسڵ كردووەتە سەر ھێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و ژمارەیەك تەقینەوەشیان ئەنجامداوە. هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه له سنووره‌كانی “ێوان هه‌ر دوو وڵات ماوه‌یه‌كی زیادیانكردووه
لە ساڵی 2014 داعش لە ناوچە سنوورییەكانی سووریا دزە كردە نێو عێراق و لە 10 حوزەیرانی ھەمان ساڵ توانی مووسڵ وەك یەكێك لە گەورە شارەكانی عێراق و چەند شار و ناوچەی دیكە داگیر بكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
