شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا دارایی بڕیاره‌ك ده‌ربارەی مۆلەتا بێ مووچەى دەرکر

وەزارەتا دارایی بڕیاره‌ك ده‌ربارەی مۆلەتا بێ مووچەى دەرکر

باسنیوز :

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێنمایی دارایی ژمارە (٨)ی ساڵی (٢٠١٨)ی کە تایبەتە بە مۆڵەتی بێ مووچە بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە و واژووی ڕێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، کە تێیدا ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە و تایبەتە بە پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بە فەرمانبەرانی خاوەن پلەی تایبەت.

لە ڕێنماییەکەدا ھاتووە، مەبەست لە فەرمانبەرانی پلەی تایبەت لە خاڵی چوارەمی ڕێنمایی دارایی ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠١٥، ”(وەزیر)ەکانە کە لە کاتی وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچەی ئاماژە پێکراو، پێوستە ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەربگرن“.

وەزارەتی دارایی جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ئەم ڕێنماییە لە بەرواری دەرچوونیەوە کاری پێ دەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەرێما کوردستانێ دێ رۆژانە ب دەهان ته‌نێن قیرى بۆ ئازەربایجانێ هنێرت 

Lalish Duhok

روسیا داخوازێ ژ توركیا دكت كوردا نه‌كه‌ته‌ ئارمانج

Lalish Duhok

ئاگه‌هداریه‌كا گرنگ بۆ قوتابیێن 12 ئاماده‌ی

Lalish Duhok