توركیا هێرش دكه‌ته سه‌ر كۆبانێ
PUKmedia :
سوپای توركیا به‌چه‌كی قورس په‌لاماری كانتۆنی كۆبانێ له‌خۆرئاوای كوردستان ده‌دات و شه‌ڕڤانانیش به‌توندی وه‌ڵامی په‌لاماره‌كه ده‌ده‌نه‌وه.
سوپای توركیا به دۆشكه و ھاوه‌ن په‌لاماری گوندی “مه‌زرداودی” خۆرھه‌ڵاتی كۆبانێ یان داوه و له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌وه به‌توندی وه‌ڵامی ئه‌و په‌لاماره دراوه‌ته‌وه.ھه‌رچه‌نده تائێستا زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و په‌لاماره نه‌زانراوه، به‌ڵام پێكدادانی نێوان سوپای توركیا و شه‌ڕڤانان بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وامی ھه‌بووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
