شاندهكی بلندێ ئيرانێ سەرهدانا هەولێرێ دكت
باسنيوز:
شاندێكی باڵای دیپلۆماسی و ئابووریی كۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و پارێزگاری هەولێریش جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران دەكاتەوە.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لەمبارەوە بە کەناڵی (کوردستان 24)ی ڕاگەیاند: “كۆنفرانسێكی دوو ڕۆژە لەلایەن ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕێك خراوە و شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزیری پیشەسازیی عێراقیش بەشداریی تێدا دەكەن”.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: “ئێستا بەشێك لە شاندە باڵاكەی ئێران گەیشتوونەتە هەولێر و بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 2018/5/2، ژمارەیەكی دیكەی ئەندامانی شاندەكە بگەنە هەرێمی كوردستان”.
بەپێی زانیارییەكان شاندەكەی كۆماری ئیسلامی ئێران، پێكهاتوون لە وەزیری بازرگانیی ئەو وڵاتە، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری ئابووری، پارێزگاری تاران، پارێزگاری ورمێ، و نوێنەری پارێزگارەکانی سنە، كرماشان و تەورێز و چەندین شاندی وەزارەتە جیاوازەكان لەگەڵ بازرگانەكانی ئەو وڵاتە.
پارێزگاری هەولێر باس لەوەش دەكات كە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەت، جێگری سەرۆكی حكوومەت، وەزیری دارایی، وەزیری پلاندانان، وەزیری شارەوانی و وەزارەتە پەیوەنیدارەكان ئامادەی كۆنفرانسەكە دەبن.
هاوكات پارێزگاری سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و زۆربەی بازرگان و وەبەرهێن بەلێندەر و ژوورە بازرانییەكانی هەرێمی كوردستان بەشداریی لەو كۆنفرانسە دوو رۆژەیەدا دەكەن.
كۆنفرانسەكە بۆ زیاتر بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووریییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران و بە گوتەی نەوزاد هادی وەزیری پیشەسازیی عێراق و باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە كۆنفرانسەكەدا بەشدارن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
