فه‌ره‌نسا و ئه‌مريكا بنگه‌هه‌كى سه‌ربازى ل منبج دادمه‌زرينن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) رايگه‌ياند، سوپاى فه‌ره‌نسا و ئه‌مريكا له (منبج) بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى نوێ داده‌مه‌زرێنن.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، چالاكانى (منبج) له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك گرته‌ى ڤيديۆيى جموجۆڵى هێزه‌كانى فه‌ره‌نسا و ئه‌مريكايان له شاره‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى وته‌ى به‌رپرسانى (هه‌سه‌ده) دامه‌زراندنى بنكه‌يه‌كى نوێى سه‌ربازى ئه‌مريكا و فه‌ره‌نسا له (منبج) به مه‌به‌ستى پاراستنى ناوچه‌كه‌يه له په‌لامارى تيرۆريستان و هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كييه‌كانى سه‌ر شاره‌كه.
بنكه سه‌ربازييه نوێيه‌كه ده‌كه‌وێته باكوورى هێڵى به‌رگرى (منبج)ه‌وه.
له ئێستادا سوپاى ئه‌مريكا بنكه‌ى سه‌ربازى له خۆرئاواى (منبج) هه‌يه و به‌رده‌وام رۆژانه هێزه‌كانيان چاودێرى ره‌وشى ئه‌منى شاره‌كه ده‌كه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
