شبكة لالش الاعلامية

هەرێم و بەغدا كار لسەر ناساندنا كريارێن داعش دكن

هەرێم و بەغدا كار لسەر ناساندنا كريارێن داعش دكن

وشه‌:

لە كۆبوونەوەیەكی نێوانیان رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێم و وەزیری دەرەوەی عێراق، بەشداری راستەوخۆی هەرێم لە كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە پاراستنی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ دووپات كرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم دووی ئایار/ مایۆ، لە میانەی كۆبوونەوەیەكی نێوان د. دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و د. ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی حكوومەتی عێراق، ئاماژە بەو هەنگاوانەی حكوومەتی هەرێم كرا كە ناویەتی لەپێناو پابەندبوون بە پرەنسیپە سەرەكییەكانی مافی مرۆڤ بەتایبەتی دوای شەڕی تیرۆریستانی داعش.

دیندار زێباری گوتی، چەند لایەنێكی نێودەوڵەتی راپۆرت و لێدوان و بەیاننامەیان لەبارەی مامەڵەی پێشمەرگە لەگەڵ ئاوارەكان بڵاو كردووەتەوە و حكوومەت وەڵامی داوەتەوە، بەڵام راپۆرتەكانی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بە بێ بەشداریی هەرێم كەموكوڕی تێدا دەبێت.

لای خۆیەوە ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق ستایشی هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە لەبارەی پاراستنی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ، بەتایبەتی دوای هێرشەكانی داعش رۆڵێكی بەرچاو و دیاری هەبووە.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوئاهەنگییەك لەگەڵ هەرێمی كوردستان و ڕای گەیاند، ئێستە كار دەكەین بۆ بە تاوان ناساندنی كردەوەكانی داعش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و بەشداری راستەوخۆی هەرێم لەو رووە و لە گشت كۆڕ و كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە پاراستنی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ گرنگە و هەڵوێستی عێراق بەهێزتر دەكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل بوردۆمانا رۆژئاڤايێ مووسلێ دا ده‌هان كەس هاتنه‌ كوشتن و برینداركرن

Lalish Duhok

سەنتەرێ پێدانا ڤیزه‌يا فەرەنسا ل هەولێرێ هاته‌ ڤه‌كرن 

Lalish Duhok

جێگرێ سوپاسالارێ پێشمەرگەى: ل هەموو ئاليان داعش هاته‌ تێكشكاندن

Lalish Duhok