شبكة لالش الاعلامية

مەحموود ئێزدی: دەنگێن پارتی دێ زێده‌ بن

مەحموود ئێزدی: دەنگێن پارتی دێ زێده‌ بن
شێخان-KDP.info-

بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی لە شێخان ڕایدەگەیێنێت، خەڵك بڕوای بە پارتی دیموكراتی كوردستانە و دەنگ بە لیستی ١٨٤ دەدەن، چونكە تاكە لیستە توانیویەتی بەرگری لە مافەكانی گەلی كورد بكات و دەشڵێ، ئەمجارە دەنگەكانی پارتی لە شێخان زیاد دەبن.

مەحموود ئێزدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتی: “بە پێی كار و ڕاپرسییەكانمان، دەنگەكانمان لە سنووری شارۆچكەی شێخان زیاد دەبن، چونكە خەڵك بڕوای بە پارتییە كە دەتوانێت مافەكانیان بۆ دەستەبەر بكات و پارێزگارییش لە دەستكەوتە نەتەوەییەكانمان بكات، لەبەر ئەوە، دەنگ بە لیستی ١٨٤ـی پارتی دەدەن”.

ئێزدی ئاماژەیشی دا: “كارێكی زۆر لە شێخان و سنوورەكەی كراوە، تا دەنگی زیاتری ناوچەكە بە دەست بهێنین و، خەڵكیش بە شێوەیەكی فراوان پێشوازای لە لیستی پارتیمان دەكات و دەزانن تاكە لیستە دەتوانیت ناوچەكە بپارێزێت”.

بەرپرسی لقی 20ی پارتی، گوتیشی: “خەڵك دەزانن كاتێك شەڕ لە سنووری ناوچەكەمان بوو، چۆن كادر و لایەنگر و سەركردەی پارتیمان لە سەنگەری پێشەوەی شەڕ بوون، بۆ ئەوەی كەرامەتمان بپارێزن، لەبەر ئەوەیش خەڵك هۆشیارە و دەزانێت كام لایەن توانیویەتی پارێزگاری لە خاكمان بكات، هەر بۆیە دەنگی سنوورەكەمان بەرەو زیادبوون دەڕوات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆكێ قەوالێن ئێزدیان: دەولەتا كوردستانێ‌ دێ‌ بۆ پاراستنا مافێن هەموو پێكهاتان ئێتە دامەزراندن

Lalish Duhok

ته‌رمێ 500 وه‌لاتيێن گوندێ كۆچۆ دیار نینن

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش به‌رده‌وامه‌ لسه‌ر پێشكێشكرنا هاريكاريان بۆ قوتابخانێن سنوونێ

Lalish Duhok