مفايێن خوارنا شهبهشى
ZNA – ههولێر
شوتی یەكێكە لەو جۆرە میوانەی كە لە وەرزی گەرمادا زۆر دەخورێت و هەوادارێكی زۆری هەیە، بەڵام جگە لە تام و چێژە خۆشەكەی هاوكات كۆمەڵێك سوودی تەندروستی هەیە.
شووتی زۆر بەسوودە بۆ لەش، بەكارهێنانی ئاوی شووتیش گەشەكردنی قژ خێرا دەكات، چونكە سەرچاوەیەكی باشی پۆتاسیۆم، كالیسیۆم، ڤیتامین B6، C ، ڤیتاین C زۆر گرنگە بۆ گەشەكردنی قژ و باشتر كردنی، هەروەها شووتی یارمەتی سووڕی خوێن دەدات، بەمەش گەشەكردنی قژ خێرا دەكات.
1-پێست شێدار دەكات و رێگا دەگرێت لە كاریگەریە سلبی و زیانەكانی تیشكی خۆر.
2-بەهۆی زۆری رێژەی ڤیتامین A تێیدا، خانەكانی چاو دەپارێزێت و بەهێزی دەكات.
3-دڵ بەهێز دەكات و دژی نیشانەكانی پیربوونی تەمەن دەوەستێتەوە.
4-گەشەكردنی قژ خێرا دەكات، هەروەك دەزانین شووتی سیتروللینی تێدایە كە ترشی ئەمینیە دەگۆڕێت بۆ ئاریگینینە لە لەشدا. ئەم ئاوێتەیی ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەكات و رێ لە لاوازبوونی قژ دەگرێت.
5-رۆژانە خواردنی یەك بەشی بچوك بڕێكی زۆر ماددە و خۆراكی سوودبەخش دەدات بە لەش.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
