بكارئينانا تمبێلێن حكوومی تێنه مهرجداركرن
ZNA – ههولێر
بە پێی نووسراوێكی وهزارهتی ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ئاماژە بە چەند رێنماییەك كراوە بۆ رێكخستن و بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی حكوومی و چۆنیەتی خەرجكردنی سوتەمەنی بۆیان.
لە نوسراوەكە ئاماژە بەوە كراوە كە سەرجەم ئۆتۆمبێلەكانی حكوومەت بە بێ هەڵاوێركردن بە سیستەمی ئەلیكترۆنی تۆمار دەكرێن، بۆ ئەو مەبەستە هەر فەرمانگەیەك كۆدی بەكارهێنانی تایبەتی سیستەمەكەی پێ دەدرێت و سێ كۆدی تریش دەدرێتە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ چاودێری سیستەمەكە دەكرێت.
وەزارەتی ناوخۆ جەختی كردۆتەوە لیژنەیەكی وردبینی لەسەرجەم فەرمانگەكان پێك دەهێندرێت بۆ وردبینی كردنی داتای ئۆتۆمبێلە حكوومیەكان.
گشت تابلۆی ئۆتۆمبێلە حكوومیەكان رێكدەخرێن و ئەویش بە شێوازی تابلۆی نوێی ئەڵمانی بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی 2 تابلۆ بۆ یەك ئۆتۆمبێل.
وەزارەتی ناوخۆ ئاشكراشی كردووە سەرجەم ئۆتۆمبێلی حكوومی لەو فەرمانبەرانە وەردەگیرێتەوە كە كۆتایی بە راژەكانیان هاتووە، ئەگەر پابەندی گەڕانەوە نەبن لە ماوەیەكدا ئەوە دۆسیەكانیان بۆ دەستەی نەزاهە رەوانە دەكرێت و رێكاری یاساییان لە دژ دەگیرێتە بەر،روونیشكراوەتەوە كاتێك ئۆتۆمبێل لەو كەسانە وەردەگیرێتەوە ئەوە دەبێت قەرەبوی ئەو زیانانە بكاتەوە كە لە ئۆتۆمبێلەكەی داوە.
لە نوسراوەكەدا ئاماژە بهوهشكراوە سیستەمی كارتی ئەلیكترۆنی بۆ خەرجكردنی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلە حكوومیەكان لە گشت فەرمانگەكان دادەمەزرێندرێت، بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی خەرجكردنی سوتەمەنی بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و دارایی و بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم سەرپەرشتی سیستەمەكە دەكات.
دووپاتی ئەوەش كراوەتەوە لیژنەكە وردبینی هەموو ئۆتۆمبێلەكان دەكات و مانگانەش وەزارەتی دارایی ئاماری بڕی سوتەمەنی خەرجكراو بۆ ئۆتۆمبێلەكان ئامادە دەكات و بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزی دەكاتەوە .
ههروهها هەر ئۆتۆمبێلێكی حكوومی جامی رەش كرابێت سوتەمەنی پێ نادرێت و سەرۆكی فەرمانگەش لەو دیاردەیە بەرپرس دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
