کێمتر ژ شەش دهمژمێرێن نڤستنێ زيان ههنه
خەندان لایف-
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی “بریگام یونگ” لە ئەمەریکا، خەوتن لە شەش کاتژمێر کەمتر رۆژانە، پێنج هێندە ئاستی سەرنجدانت (ترکیز) کەمدەکاتەوە، هاوکات تووشی کرژبوون و شەکەتیت دەکات.
ئەم توێژینەوەیە لەسەر کۆمەڵێک کەس ئەنجامدراوە بۆ ماوەی 32 رۆژ، کە بەشێکیان زیاتر لە شەش کاتژمێر دەخەوتن و بەشێکیان بە پێچەوانەوە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کەمتر لە شەش کاتژمێر خەوتوون ناتوانن کارەکانیان بەباشی راپەڕێنن و زوو ماندوو دەبن.
پزیشکی پسپۆڕ ئەلیزابێت کیرمان دەڵێت “ئەو کەسانەی رۆژانە بۆ ماوەی 18 کاتژمێر بەخەبەرن و بایەخ کەمتر بە کاتی خەو دەدەن، توانای تەرکیزیان پێنج هێندە کەمترە لەو کەسانەی زیاتر دەخەون، ناتوانن سەرنج بدەن بەباشی”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
