زۆر شوشتن زیانێ دگههينته پرچێ
رووداو-سلێمانی
گۆڤاری (instyle)ی ئەڵمانی هۆشداریدەدات لە زۆر شوشتنی قژ، چونکە وەکوو روونیکردووەتەوە ئەو نەریتە زیانی زیاترە لە سوودی بۆ قژ و پێستی سەر.
گۆڤارەکە، کە گرنگی بە تەندروستی و جوانی دەدات، دەڵێ زۆر شوشتن تاڵە مووەکان لاوازدەکات و رێگاخۆشدکات بۆ قژوەرین و ژاکانی مووی سەر.
گۆڤارە ئەڵمانییەکە روونیشیکردووەتەوە زۆر شوشتنی سەر زیان لە پێست و فەرووی سەر دەدات، بەوەی وشکی دەکاتەوە و تووشی کڕێش و هەستەوەریی دەکات، کە لە گرفتە بڵاوەکانی مرۆڤی ئێستان.
بۆ دووربوون لەو مەترسییە، گۆڤارەکە رێنماییدەکات قژلوولەکان هەفتانە یەکجار و قژخاوەکانیش هەفتانە 2-3 جار قژیان بشۆن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
