وەزارەتا دارایی دەست ب دابەشکرنا مووچێ ههيڤا سێ دكت
باسنیوز:
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٨ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە (باسنیوز) لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەستی کەوتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرقاڵی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەیە.
ھەر بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکاتەوە و ئەگەر هەیە کە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری ٢٠١٨ بکرێت و سەرەتاش وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندرووستی دابەش دەکات.
پێشتر پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە لە سەرەتای مانگی حوزەیراندا، مامۆستایان مووچەی مانگی ئاداریان پێ دەدرێت.
دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق لە ماوەی ڕابردوو بڕیاری دا بە ناردنی بڕی ٣١٧ ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سیستەمێکی نوێی بۆ پاشەکەوتی مووچە راگەیاند و بڕی پاشەکەوتی بۆ ١٠% تاکو ٣٠% کەمکردەوە و مووچەخۆرانیش بەو سیستەمە نوێیە، مووچەی ھەردوو مانگی ١ و ٢ی ساڵی ٢٠١٨یان وەرگرت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
