ئه‌و مادێ بۆ سۆتاندنا سندۆقێن ده‌نگدانێ هاتيه بكارئينان هاته ئاشكه‌راكرن
باسنيوز:
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/ 6/ 2018 ڕای گه‌یاند، به‌پێی ڕاپۆرتى سه‌ره‌تایی به‌ڵگه‌كانى تاوان، ده‌ركه‌وتووه بانزین له سووتاندنى كۆگاكانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن له به‌رى ڕه‌سافه له به‌غدا، به‌كار هێنراوه.
لیوا سه‌عد معه‌ن، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ڕای گه‌یاند: “ئه‌و ئاگره‌ى له كۆگاكانى كۆمسیۆن كه‌وته‌وه، به‌مه‌به‌ست دروست كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ڕاپۆرتى به‌ڵگه‌كانى تاوان، ده‌ریخستووه، كه بانزین له سووتاندنى كۆگاكان به‌كار هێنراوه.
له 10ى حوزه‌یرانى 2018، ئاگر له كۆگاكانى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق كه تایبه‌ت كرابوون بۆ سندووقه‌كانى ده‌نگدان و له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كران، كه‌وته‌وه.
دواى ئاگره‌كه، له‌وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌نووسانیشدا، له‌باره‌ى ئاگره‌كه‌ى دوێنێ، قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆ ڕای گه‌یاند: “بێ گومان، ئاگره‌كه كراوه‌ته‌وه و كارى كه‌سێك بووه، بۆ ئه‌وه‌ش لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
