ئێكه‌تيا مامۆستایان ده‌باره‌ی ده‌رمالێ هاندانێ رۆنكرنێ دده‌ت
باسنيوز:
جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ى هاندانى مامۆستایان ده‌دات، كه ماوه‌یه‌كى زۆره خه‌رجكردنى ئه‌و ده‌رماڵه‌یه ڕاگیراوه.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان بۆ(باس‌نیوز) ڕوونیكرده‌وه، كه: “دوو ساڵ پێش ئێستا و به‌هۆى دره‌نگكه‌وتن و په‌یڕه‌وكردنى سستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌وه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵێنی دا كه بۆ ئه‌و ساڵه‌ى خوێندن 6 ده‌رماڵه‌ى هاندان به بڕى (100 – 150) هه‌زار دینار بۆ مامۆستایان، خه‌رج بكات”.
ئه‌و به‌رپرسه، گوتیشى: “به‌ڵام به‌داخه‌وه به دووساڵى خوێندن ته‌نها پێنج له‌و ده‌رماڵه‌یه‌ى داوه‌ته مامۆستایان و تائێستا دوا به‌شى ئه‌و ده‌رماڵه‌یه، دابه‌ش نه‌كراوه”.
جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه، كه نووسراوى هۆكارى ڕاگرتنى ئه‌و ده‌رماڵه‌یان داوه‌ته وه‌زاره‌تى دارایى و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامن.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد كه به‌پێى زانیارییه‌كان، به‌هۆى باشتربوونى مووچه و كاتى دابه‌شكردنه‌كه‌ى، پێناچێت جگه له‌و ده‌رماڵه‌یه‌ى ماوه، حكوومه‌ت بڕیارى نوێكردنه‌وه‌ى خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌ى دیكه‌ى هاندان به مامۆستایان بدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
