روسیا: پێتڤيه كورد به‌شداريێ د دانوستاندنێن ئاشتی يێن ژنێڤدا بكت
خه‌ندان- دانا ته‌یب مه‌نمی 
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا هیوایخستووه كه ئۆپۆزسیۆنی سوریا به شاندێكی هاوبه‌ش به‌شداری وتوێژه‌كانی ئاشتی ژنێڤ بكه‌ن و جه‌ختیشیكرده‌وه پێویسته نوێنه‌رانی كوردیش به‌شداربن.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌مزی دانوستانه‌كانی ئاشتی سوریای له‌شاری ژنێڤی سویسرا به‌بێ به‌شداری نوێنه‌رانی كورد ده‌ستپێكرد.
به‌پێی ئاژانسی نۆڤۆستی ڕوسیا، میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا هیوای خواستووه، ئۆپۆزسیۆنی سوریا به شاندێكی هاوبه‌ش به‌شداری وتوێژه‌كانی ئاشتی ژنێڤ بكه‌ن.
بۆ‌گدانۆڤ وتووشیه‌تی “پێویسته نوێنه‌رانی كوردیش به‌شداری له دانوستانه‌ندا بكه‌ن .”
سه‌رۆكی شاندی حكومه‌تی سوریا له‌دانوستانه‌كانی ئاشتی له‌ژنێڤ دوای كۆبونه‌وه‌كانی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو ڕایگه‌یاندبوو، له‌یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی ئۆپۆزسیۆن باسی هیچ بابه‌تێك نه‌كراوه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌كی سیاسی له‌نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێگه‌یشتووه‌و لێیده‌كۆڵنه‌وه.
له‌گفتوگۆكانی ژنێڤ چوار، جیا لەوەفدی ئۆپۆزسیۆنی سەرەكی كەلەدەستەی باڵای گفتوگۆكان و هاوپەیمانی نیشتمانی سوری و گروپە چەكدارەكان پێكهاتووە، دوو وەفدی دیكەی نوێنەرایەتی سەكۆی مۆسكۆ و قاهیرە دەكەن كەهەریەك لەو وەفدانە لەسێ ئەندامی سەرەكی و دوو ڕاوێژكار پێكدێن بەشداری گفتوگۆكانی ژنێڤ چوار دەبن.
پێشتر وەزیری دەرەوەی روسیا جه‌ختی كردبووه‌وه، کە سەرکەوتنی گفتوگۆکانی جنێف بەبێ بەشداریکردنی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا، لەنێویاندا کورد، مەحاڵە.
هێزە کوردییەکان بەسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) ناوچەیەکی بەرفراوانیان لەباکوری سوریا بەدەستەوەیەو لەئێستاشدا هێزەکانیان بەرەو شاری رەققەی پایتەختی خەلافەتەکەی داعش لەپێشڕەوییدان، لایەنە نێودەوڵەتییەکانیش هێزە کوردییەکان بەکاریگەرترین هێزی سەر زەوی لەدژی داعش وەسف دەکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
