رۆژنامەیەکا رووسی: وه‌لاته‌کی نوو دێ ل رۆژهەلاتا ناڤەراست دروست بت
باسنيوز:
رۆژنامەیەکی رووسی ، له ڕاپۆرتێكیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه رێکارەکان بەرەو سەرهەڵدانی وڵاتێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ده‌نرێن و به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانى ئیسرائیلی داوا له حكوومه‌تى ته‌ل ئه‌بیب ده‌كه‌ن، پاڵپشتی لە ئەرکەکانی کورد بکات بۆ دروستکردنی وڵاتێکی سەربەخۆ.
رۆژنامەی “Nezavisimaya Gazeta”ى رووسی رایگەیاند، تورکیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا “پەکەکە” لە نێو خاکی باشووری کوردستان لە عێراق.
وه‌ك ئاماژه‌ى پێدراوه، ئەو هه‌نگاوه لە چوارچێوەی ئەرکەکانی ئەنقەرە دێت بۆ پتەوکردنی پێگەکانی لەناوچەکە. ئەمەش لە دژی ئەوەیە کە وڵاتی ئیسرائیل دەیەوێت، چونکە سەرکردایەتی ئیسرائیل دەستیان کردووە بە گفتوگۆ لەسەر بابەتی سەربەخۆیی کوردستان.
تیمێکی پارتی لیکۆرد لە پەرلەمانی ئیسرائیل “کنێست” بەنوێنەرایەتی ئەندام پەرلەمان یوئاڤ کیش، به‌پێویستى ده‌زانن: “ئیسرائیل پاڵپشتی لە ئەرکەکانی کورد بکات بۆ دروستکردنی وڵاتێکی سەربەخۆ”.
لای خۆشیەوە یەلیزاڤیتا تسورکوڤا، توێژەی ئیسرائیلی بە رۆژنامەی “Nezavisimaya Gazeta” رووسی راگەیاند: “چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلی چاویان بە سەرکردەکانی کوردی سووریا کەوتووە”.
له 25ى ئه‌یلوولى 2017، هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێژه‌ى 93% ده‌نگیان به (به‌ڵێ) له ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
