شبكة لالش الاعلامية

نادر رۆستی: سەرۆكێ حكوومەتێ پالپشتە.. ٢٥٥ ھەزار گەشتیار ھاتينە ھەرێمێ

نادر رۆستی: سەرۆكێ حكوومەتێ پالپشتە.. ٢٥٥ ھەزار گەشتیار ھاتينە ھەرێمێ

ھەولێر-KDP.info-

گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێم دەڵێ، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بە رێژەی ٥% گەشتیار زیادی كردووە، ھەروەھا ھۆكاری كەمكردنی گەشتیارانیش، داخستنی رێگا سەرەكییەكانن، كە كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی گەشتیار ھەیە بە تایبەتی ڕێگای ھەولێر – كەركووك، كە لە دوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە داخراوە.

نادر رۆستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “كەرتی گەشتیار روو لە بووژانەوەیە و ساڵ دوای ساڵ ژمارەی گەشتیاران زیاد دەكات، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو پلانە ستراتیژییەیە كە بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتیاری دانراوە، بە تایبەت پەرەپێدانی جێگا گەشتیارییەكان و پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت و پەیوەندیی بەردەوام لەگەڵ كۆمپانیاكان، لەم وەرزەدا ھاتنی شەپۆلی گەشتیاران بەردەوام دەبێت، بۆیە گرینگە ھاووڵاتیان بە رووی گەش و رەفتاری جوان و مامەڵەی شیاو پێشوازی لە گەشتیاران بكەن و ھانیان بدەن دووبارە بێنەوە ھەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی پرۆسەی بووژانەوەی ئابووریی ھەرێم بەردەوام بێت”.

دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ئاماری رۆژانی جەژنی لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا (واتا لە ١٢/٦ تاكو ٢١/٦/٢٠١٨)ـدا بڵاو كردەوە كە بەم شێوەیەیە، زیاتر لە ٢٥٥ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەرێمی كوردستان، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە ھەمان كات كە ٢٤٣ ھەزار گەشتیار بوو، بە رێژەی ٥% زیادی كردووە، مەزندە دەكریێ داھاتی گەشتیاری لەو ١٠ ڕۆژەدا، زیاتر لە ٧٠ ملیار دینار بێت بۆ ناو بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان، لە ٩١%ی گەشتیارانیش لە شارەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراقەوە ھاتبوون.

ئەو هەروەها، ئەوەشی خستە روو: “پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی ھەرێم زۆرترین گەشتیاری بۆ چووە، بەڵام شاری ھەولێر ژمارەی گەشتیارانی كەمی كردووە و، ھۆكاری كەمكردنی گەشتیاریش بۆ ھەولێر، بۆ نەكردنەوەی ڕێگای ھەولێر – كەركووك لە پردێ دەگەڕێتەوە كە لە دوای ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكۆتۆبەرەوە داخراون و كاریگەریی نەرێنی لەسەر ھاتنی گەشتیاران هەبووە”.

رۆستی ئاماژەیشی دا: “ژمارەی گەشتیاری ئێرانییش ٢٥% كەمی كردووە، كەمبوونی ئەو گەشتیارانەیش، بۆ زیادكردنی باج لە لایەن ئێران لەسەر ھاووڵاتیانی لە كاتی گەشت بۆ دەرەوەی ئێران، دەگەڕێتەوە”.

گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار گوتیشی: “رێز و سوپاس بۆ سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە بەردەوام پاڵپشتە بۆ پێشخستنی گەشتوگوزاری ھەرێم، ھەروەھا سوپاسی تایبەت بۆ خاتوو نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، كە سەرپەرشتیی راستەوخۆی كارەكانی گەشتوگوزارە، سوپاس بۆ پارێزگاكانی ھەرێم و سەرجەم ئەو لایەنانەی كە رۆڵیان ھەبووە لە پێشخستنی گەشتوگوزاری ھەرێمدا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ھەولێر.. وه‌لاتيه‌ك دروودانه‌كا هاتن وچوونێ دا گیانێ خۆ ژدەست دا

Lalish Duhok

پلاسخارت: پێدڤيه‌ بودجە بۆ هەرێما کوردستانێ بێته‌ هنارتن

Lalish Duhok

بالیۆزێ كۆریا باشۆر ل ئیراقێ رۆلێ پێشمه‌رگه‌ی بلند نرخاند

Lalish Duhok