کاکەیی داخوازا ڤهگەريانا پێشمەرگەى بۆ کەرکووکێ ژ یۆنامی دکن
رووداو – سلێمانی
ژمارەیەک کەسایەتی ئایینی زەردەشتی و مامۆستای ئایینی ئیسلام و کەسایەتی ئایینی کاکەیی و ئێزدی بە هاوبەشی یاداشتنامەیەک دەدەنە یۆنامی بۆ پاراستنی ژیانییان بە تایبەتی کاکەییەکانی باشووری کەرکووک بەهۆی ئەو مەترسیانەی لەلایەن داعشەوە بۆیان درووستبووە.
سەید سەرحەد کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی کاکەییەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، رایگەیاند: “لە یاداشتنامەکەدا داوامان لە یۆنامی کردووە ژیانی کاکەییان لە دەڤەری کەرکووک بپارێزرێت، چونکە کاکەییەکان لە حاڵەتێکی زۆر خراپدان و ئاسایشیان نییە، بۆیە داوامان لە یۆنامی کردووە ئاسایشی ئەو ناوچە بخەنە ئەستۆی خۆیان”.
سەرحەد کاکەیی، دەڵێت، ماوەی شەش مانگە لەدوای ئەوەی پێشمەرگە لە سنووری کەرکووک نەماوە، کاکەییەکان لە دۆخێکی خراپدان، سوپای عێراقیش هیچ کاتێک پارێزگاری لەو ناوچەیە نەکردووە، بەڵکو خۆیان پارێزگاریان لە خۆیان کردووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی کاکەییەکان، دەشڵێت: “ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بەدەنگمانەوە نەیێن، ئەوا ناچار دەبین دەڤەرەکە چۆڵ بکەین، بۆیە داوای گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئەو دەڤەرانە دەکەین”.
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو و لە نزیک داقووق داعش پەلاماری گوندی زەنقەری کاکەییەکانیدا، فەرهاد ئاغای کاکەیی و چەند کرێکارێکی بردن. هەروەها شەوی 26-6-2018 چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندێکی کاکەییەکان لە سنووری داقووق، بەگوتەی هاونیشتمانییەکی ئەو ناوچەیە چەکدارانی داعش دەستیان بەسەر گوندی عەلی سەرایدا گرت و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
باشووری رۆژئاوای شارۆچكهی داقووق، سنووری ئهو گونده كاكهیی نشینانهیه كه له دوای 16ـی ئۆكتۆبهرهوه داعش خهڵكهكهی بهتهواوهتی ههرهسانكردووه و ههرجاره و كهسێك یان زیاتریان لێ دهڕفێنێت.
له گوندهكانی زهنقهڕ، عهلی سهرا، كۆبانی و ئهلبومحەممهد، كه لهگهڵ گوندهكانی ژێردهستی داعش هاوسنوورن له ماوهی دوو مانگی رابردوودا 11 هاونیشتمانی لایهن داعشهوه رفێنراون كه پێنجیان كاكهیی بوونه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
