حکومەتا ههرێمێ 400 ملیۆن دینار بۆ رێگريكرنێ ل بهلاڤبوونا تايا خوون بەربوونێ تەرخانکرن
رووداو – هەولێر
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەپێناو بڵاونەبوونەوەی زیاتری نەخۆشی تای خوێنبەربوون، بڕی 400 ملیۆن دیناریان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشییە تەرخانکردووە.
رێباز حەملان، وەزیری داریی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “لەپێناو بڵاونەبوونەوەی زیاتری نەخۆشی تای خوێنبەربوون، بڕی 400 ملیۆن دینارمان بۆ کڕینی دەرمان و رشاندنی لە شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان دابینکردووە. ئەگەر پێویستیش بکات پارەی زیاتری بۆ تەرخاندەکەین”.
وەزیری داریی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەشڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا لە چەند شار و شارۆچکەیەکی کوردستان دەستدەکرێت بە رشاندنی جۆرێکی دەرمان دژی تەشەنەسەندنی ئەو نەخۆشە، سەرەتاش لە گەڕەک و شوێنە هەژارنشینەکان دەست بە رشاندنی ئەو دەرمانە دەکرێت”.
دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج، کە رەنج سەنگاوی پێشکەشیدەکات، بەرنامەیەک تایبەت بۆ ئەو نەخۆشییە و هۆکارەکانی تووشبوونی ئەنجامدراو. لە بەرنامەکەدا بەشێک لە میوانەکان باسیانلەوەکرد، دەبێت بودجەیەکی باش بۆ ئەو نەخۆشییە تەرخانبکرێت.
یەکەم حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە رۆژی 1-7-2018 لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
نەخۆشی تای خوێنبەربوون چییە ؟
نەخۆشیی تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی گوازراوەیە، هۆکاری نەخۆشییەکە چەند ڤایرۆسێكی جیاوازە، کە هەندێكجار دەبێتەهۆی خوێنبەربوون لە ژێرپێست.
ئەم نەخۆشییە لە ئاژەڵان هەیە، لەڕێگەی مێشوولەیەکی تایبەت بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە دوای ئەوەی مێشوولەکە خوێنی مانگاکە دەمژێت، خوێنەکە دەخاتەوە جەستەی مرۆڤ و مەترسی لەسەری دروستدەکات.
چەند رێگەیەکی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون:
1. خۆت دووربگرە لە ئاژەڵی مردوو.
2- دڵنیابە لەو گۆشتەی کە دەیکڕیت لەڕێگەی تیمەکانی تەندروستی رێگەپێدراوە و تەنیا لە قەسابخانەکانی ژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی سەربڕدراوە.
3- گۆشت زۆر بەباشی بکوڵێنە و بەر لە کوڵاندنی بە باشی بیشۆرەوە.
4- ئەگەر لە ماڵەوە ئاژەڵت هەیە، زوو زوو شۆردنیان بۆ ئەنجامبدە، لەلایەن پزیشكی ڤێتێرنەی پشکنین و کوتانە پێویستەکانیان بۆ بکە.
5- ئەگەر ئاژەڵداریت، پێوێستە لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵەکاندا دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
