بلندكرنا پلهيا ئەفسەرێن پێشمەرگەى دێ دەست پێ كت
رووداو – هەولێر
دوای ئەوەی بۆ نزیکەی سێ ساڵ بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستێنرا، جارێکی دیکە پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە.
جێگری سوپاسالاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، لیستی پلەبەرزکردنەوەی ساڵی 2016 ئامادەکراوە و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، دوای ئەوەی ماوەی چەند ساڵێک بەهۆی قەیرانی داراییەوە و بە نووسراوی وەزارەتی دارایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە راگیرا، جارێکی دیکە و بە نووسراوی وەزیری پێشمەرگە، پلەبەرزکردنەوەکە دەستپێدەکاتەوە.
لیوا قارەمان گوتیشی “لیژنەی پلەبەرزکردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستی بە کارەکانی کردووە و ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی ساڵی 2017 و 2018یە”.
لە ساڵی 2015ـەوە بە نووسراوی وەزارەتی دارایی، بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە وەستێنرابوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
