تۆمارا دەنگدەرێن هەرێما کوردستانێ هاته ئامادەکرن
باسنيوز:
بەڕێوەبەری گشتیی داتاکان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، تۆماری دەنگدەرانیان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئامادە کردووە و ئێستا لە چاپکردن دایە.
کاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی داتاکان لە کۆمسیۆن، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 8/7/2018، توانیویانە تۆماری دەنگدەران ئامادە بکەن و ئێستا لە چاپکردن دایە.
ڕوونیشی کردەوە، بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆمارەکە زیاد کراوە و بە گوێرەی هەر بنکەیەک، تۆماری دەنگدەران ئامادە کراوە.
کاروان جەلال ڕای گەیاند، هەولێر پێشتر 53 بنکەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی هەبووە، بۆ 76 بنکە زیاد کراوە، سلێمانی لە 74 بنکەوە بووە بە 84 بنکە، دهۆک لە 41 بنکەوە بۆ 47 و هەڵەبجەش لە 5 بنکەوە بۆ 7 بنکە زیاد کراوە. ئەمە جگە لە کردنەوەی بنکەیەکی تازە لە (بەمۆ).
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 3 ملیۆن و 100 هەزار دەنگدەر دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
