سه‌فین دزه‌یی: په‌كه‌كێ ب زۆرى خۆ بسه‌ر ده‌ڤه‌رێ دا سه‌پانديه
PUKmedia / ئاژانسی ئه‌نادۆڵ
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،”خۆشبه‌ختانه له‌كاتی گرفته‌كانیش حكومه‌تی توركیا ده‌روازه سنوورییه‌كانی دانه‌خست و بۆرییه‌كانی نه‌وتیشی نه‌گرته‌وه، ئێمه پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین”.
ئه‌م وته‌یه‌ی سه‌فین دزه‌یی له‌چوارچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ) دا هاتووه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، دوای رووداوه‌كانی ساڵی رابردوو و ئه‌و بارودۆخه‌ی كه دروستبوو لێكدوركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا روویدا، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به ته‌واوی نه‌پچڕا، هاوكات دزه‌یی پێشوازی له هه‌نگاوی حكومه‌تی توركیا كرد كه له‌كاتی گرفته‌كانیشدا ده‌روازه سنوورییه‌كانی دانه‌خست و بۆرییه‌كانی نه‌وتیشی نه‌گرته‌وه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا سه‌فین دزه‌یی وتی: “په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و بووه و له ساڵی 1991 ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وام بووه، دوای رووداوه‌كانی ساڵی رابردوو به هۆی ئه‌و لێكتێنه‌گه‌یشتن و ئه‌و بارودۆخه‌ی كه دروستبوو لێكدووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك روویدا، هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كانمان به ته‌واوی نه‌پچڕاو خۆشبه‌ختانه له‌كاتی گرفته‌كانیش حكوومه‌تی توركیا ده‌روازه سنوورییه‌كانی دانه‌خست و بۆرییه‌كانی نه‌وتیشی نه‌گرته‌وه، ئێمه پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین”.
وتیشی: “هیوادارین سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا و به به‌ره‌سمی بانگهێشتكردنی بۆ به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌ركۆماری توركیا له‌دوای گۆڕانكاری له سیسته‌می حوكمڕانی له توركیا هه‌نگاوی یه‌كه‌م بێت بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كانمان نه‌پچڕاوه و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له ئاستی جاران باشتر ببێت”.
سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاترن كه گرفت و ناكۆكی و خاڵی لاواز له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت و وتی: “پێموایه ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیش له‌نێوانماندا هه‌بووبێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان زۆر زیاترن له‌وه‌ی گرفت و ناكۆكی و خاڵی لاواز له‌نێوانماندا هه‌بێت و هیوادارین له داهاتویه‌كی نزیكدا دیداری باش له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام بدرێت و هه‌ردوولا بتوانین هاوكار بین له‌گه‌ڵ یه‌كتر بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه و ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناوچه”.
وته‌بێژی حكومه‌ت نیگه‌رانی ده‌ربڕی له بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كان و رایگه‌یاند، بوونی ئه‌وان له‌و ناوچانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حوسێن و به‌ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه.
سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: په‌كه‌كه به‌زۆر خۆی له ناوچانه‌دا سه‌پاندووه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه نزیكه‌ی 300 گوندی ناوچه‌كه چۆڵبكرێت ئه‌و ناوچانه وه‌ك پێویست ئاوه‌دان نه‌كرێنه‌وه‌و خه‌ڵكه‌كه‌یشی ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكه‌ن و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردنه ئامانجی خاكی توركیا و ئێران له لایه‌ن په‌كه‌كه و چه‌كدارانی دژبه‌ری ئێران له ناوچه سنوورییه‌كانه‌وه، ره‌ت ده‌كاته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
