شبكة لالش الاعلامية

ئەنجوومەنێ بەسرا: هەرێمه‌كا سەربەخۆ دێ دامەزرينین

ئەنجوومەنێ بەسرا: هەرێمه‌كا سەربەخۆ دێ دامەزرينین
باسنيوز:

ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرای باشووری عێراق و دەوڵەمەند بەنەوت، لە دوای كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا، داوایەكی بەفەرمی بۆ حكوومەتی عێراق بەرز كردەوە، تیایدا داوای بەهەرێمكردنی بەسرای دووپات كردووەتەوە.

لە دوای 2003 و رزگاركردنی عێراق لە دەسەڵاتی رژێمەوە تا ئێستە هەریەك لە پارێزگای بەسرا و پارێزگاكانی تری عێراق رووبەرووی بێباكیەكی كوشندە بوونەتەوە لەلایەن حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراقی نوێ، بەجۆرێك هیچ خزمەتگوزارییەكیان بۆ نەكراوە و سەروەت و سامانی وڵاتەكەش بووەتە قوربانیی گەندەڵی حزبە سیاسییەكان.

زیاتر لە دوو هەفتەیە هاووڵاتیانی بەسرا بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و وزەی كارەبا هاتوونەتە سەر شەقام و ناڕەزایی دەردەبڕن، لە بەرامبەردا حكوومەتی بەغدا لەبری جێبەجێكردنی داواكانیان، بەئاگر و ئاسن رووبەروویان بووەتەوە و تا ئێستە ژمارەیەكی بەرچاوی خۆپێشاندەران كوژراو و بریندار بوون.

لەبارەی داوای بەهەرێمكردنی پارێزگای بەسراوە، وەلید گەیتان سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرا بەوەكالەت لە دوای كۆبوونەوە نائاساییەكەی ئەنجوومەنەكەیانەوە رایگەیاند “سبەی دووشەممە داواكەمان دەگەیەنینە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دامەزراندنی هەرێمی بەسرا”.

گەیتان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دووپاتی كردەوە 15 ئەندامی ئەنجوومەنەكەیان ئیمزایان لەسەر داوای بەهەرێمكردنی پارێزگای بەسرا كردووە، لە كاتێكدا بەگوێرەی یاسا دامەزراندنی هەرێمی سەربەخۆ ئیمزای 12 ئەندامی پێویستە.

هەروەها گوتیشی لە ماوەی دوو هەفتەدا داوایەكیش ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق دەكەن بۆ دیاریكردنی كاتێك بەمەبەستی ئەنجامدانی ریفراندۆمی راگەیاندنی دامەزراندنی هەرێمی بەسرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حکوومەتا هەرێمێ پێشوازيێ ل راپۆرته‌كا وەزارەتا دەرڤه‌يا ئەمریکا تایبەت ب ئازادیا ئایینی دکت

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی ب فه‌رمی هاته‌ داخوازكرن سه‌ره‌دانا ئیتالیا بكه‌ت

Lalish Duhok

بێ ئاڤی گه‌ڤان ل عێراقێ دكت

Lalish Duhok