شبكة لالش الاعلامية

ناڤێ وەزیرێن كابینا عادل عەبدولمەهدی گەهشتنە پەرلەمانێ عێراقێ

ناڤێ وەزیرێن كابینا عادل عەبدولمەهدی گەهشتنە پەرلەمانێ عێراقێ

باسنيوز:

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی فەتح ڕای گەیاند، ناوی وەزیرەكانی كابینەی عادل عەبدولمەهدی گەیشتۆتە پەرلەمان و زیاتر لە ٨٠٪ی حكوومەتەکەی ئەمڕۆ پێك دەهێنرێت.

ئەحمەد كینانی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئێستا پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی ناوی وەزیرەكانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەكات.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: “ناوی زۆربەی وەزیرەكانی كابینەكەی عەبدولمەهدی گەیشتۆتە پەرلەمان و تا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ١٠ی ٢٠١٨، دەتوانین دەنگ لەسەر ٨٠٪ی حکوومەتەکە بدەین، بۆیە حکوومەتی عێراق پێك دەهێنرێت”.

بە گوتەی كینانی، پشكی كورد تائێستا بەهۆی ئەوەی كە پۆستی سەرۆك كۆمار و جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانیان بەركەوتووە، “سێ وەزارەت دەبێت كە یەكێكیان سیادییە”.

لەبارەی شێوازی دەنگدانەكەش، ئەو پەرلەمانتارەی فەتح هێمای بۆ ئەوە كرد، رەنگە بەشێوەی ئاشكرا دەنگدان بكرێت.

بڕیارە كاتژمێر ٦ی ئێوارە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەست پێبكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

”چاڤه‌رێ دئێته‌ كرن ل هەفتيا داهاتى مووچێ بەشه‌کێ زۆر يێ وەزاره‌تان بێته‌ دابه‌شكرن“

Lalish Duhok

بنگه‌هه‌كێ هه‌ڤپشك یێ پێشمه‌رگه‌ی و له‌شكرێ عیراقێ ل كه‌ركووكێ دێ هێته‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok

دەما تۆمارکرنا لیست و ئالیێن سیاسى هاتە درێژکرن

Lalish Duhok