شبكة لالش الاعلامية

لسەر پرسا گومرگێ هەرێما كوردستانێ ‌و عێراق لسەر 27 خالان رێككەفتن

لسەر پرسا گومرگێ هەرێما كوردستانێ ‌و عێراق لسەر 27 خالان رێككەفتن
رووداو – هەولێر

بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ دەستەی گومرگی عێراق لەسەر 27 خاڵ پەیوەست بە پرسی گومرگی رێككەوتوون و سەرجەم خاڵە گومرگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان ‌و عێراق لادەبرێن.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لە هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ دەستەی گەمرگی عێراق لەسەر 27 خاڵ پەیوەست بە پرسی گومرگی رێككەوتووین ‌و گەیشتوونەتە رێككەوتنێك بۆ لابردنی ئەو سێ‌ خاڵە گومرگییەی بەغدا کە لە رێگەی نێوان (كەركووك – هەولێر‌) ، (کەرکووک- سلێمانی) ‌و (موسڵ – دهۆك) دانرابوون.

بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لە هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ بەغدا لەسەر ئەوەش رێككەوتوون كە عێراق ‌و هەرێمی كوردستان یەك پێناسی گومرگیان هەبێت ‌و دەشڵێت: “زمانی كوردی هاوشێوەی زمانی عەرەبی لە هەموو نووسراوێكی مامەڵە گومرگییەكاندا دەبێت”.

پێشتر حكومەتی عێراق سێ‌ خاڵی گومرگی لە رێگەی نێوان كەركووك – هەولێر‌، کەرکووک- سلێمانی ‌و موسڵ – دهۆك دانابوو، ئەوەش گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستكردبوو.

تاوەكو ئێستاش هەرێمی كوردستان ‌و عێراق دوو پێناسی گومرگی جیاوازیان هەیە. بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەوەش رێككەوتوون كە یەك پێناسی گومرگیان هەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گه‌شتوگۆزار: ٩١ هەزار گەشتیار هاتينه‌ هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok

هێلا ئاسمانيا عێراقێ مۆبایلا گالاكسی نۆت 7 ژ گه‌شتیاران قه‌ده‌غه‌ دكت

Lalish Duhok

ژنێن کوردستانێ داخوازا پۆستەکێ بلند ل حوکمەتا عيراقێ کریە

Lalish Duhok