شبكة لالش الاعلامية

دانه غاز 113 ملیۆن دۆلار ژ ھەرێما كوردستانێ وەرگرتن

دانه غاز 113 ملیۆن دۆلار ژ ھەرێما كوردستانێ وەرگرتن

K24 – ھەولێر

كۆمانیای دانەغاز رایگەیاند، مانگانە بڕی شایستەی دارایی بەڕێکی لە ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە و لەماوەی ساڵی 2018 بڕی 113 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە.

دانەغاز، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرقاڵی ھەڵکەندنی چەند بیرێکن لە ھەردوو کێڵگەی كۆڕمۆر و چەمچەماڵ، ھەروەھا بەنیازن کۆمەڵێك پلانی فراوانکردن جێبەجێ بکەین، ھەروەھا دەیانەوێت لە میانی سێ ساڵی داھاتوو قەبارەی بەرھەمھێنانی غاز بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا و قەبارەی بەرھەمھێنانی لە شلە نەوتییەکان بۆ 10 بۆ 12 ھەزار بەرمیل نەوتی بە بەراورد بە سێ ساڵی داھاتوو لە ھەرێمی کوردستان زیادبکەین.

ئەمە لەكاتێكدا کۆمپانیاکە بەمدواییانە رایگەیاندبوو، بەھۆی بوونی پڕۆژەی فراوانکردن و گەشەپێدان کە لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێی کرد بڕی بەرھەمھێنانەکەی زیادیکردووە و ھەڵکەندنی بیری بەلسەم 8 کۆتایی ھات و کۆی بەرھەم دەگاتە 70 ھەزار بەرمیل نەوتی ھاوتا کە لە 9 مانگی یەکەمی ئەو ساڵە گەیشتە 62 ھەزار و 250 بەرمیل نەوتی ھاوتا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بریکارا وەزارەتا ده‌رڤه‌ یا ئه‌مریكا بۆ مەسرور بارزانی: هەرێما کوردستانێ هەڤپەیمانەكا ستراتیژییە بۆ ئەمریكا

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا دارایی په‌یامه‌كێ ئاراسته‌ی‌ فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینان دكت

Lalish Duhok

بەغدا داخوازا كێلگەهێن نەفتا هەرێما كوردستانێ دکەت

Lalish Duhok