شبكة لالش الاعلامية

ل‌ هه‌رێما كوردستانێ زێده‌تر ژ 500 تووشبوويێن كۆرۆنايێ هاتنه‌ تۆماركرن

ل‌ هه‌رێما كوردستانێ زێده‌تر ژ 500 تووشبوويێن كۆرۆنايێ هاتنه‌ تۆماركرن

باسنيوز:

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى كوردستان 512 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ 18/3/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ هه‌رێمى كوردستان 512 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، دوو كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، 231 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٨٦)
١. پشکنین: (٧٧٢٠ پشکنینی نوێ)
• (٢٩٨٦) هەولێر
• (١٤٥٨) سلێمانی
• (٢٧٧٤) دهۆك
• (١٥) هەڵەبجە
• (٤٤٣) گەرمیان
• (٤٤) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٥١٢ تووشبووی نوێ)
• (١٩٥) هەولێر
• (١٢٦) سلێمانی
• (١٧٨) دهۆك
• (١) هەڵەبجە
• (١٠) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٢٣١ چاکبوون)
• (٦٠) هەولێر
• (٦٤) سلێمانی
• (٩٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١٥) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢ مردن)
• (٢) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٣٠٠١٨٤ (٤٦٦٤٧٩ هەولێر، ٢٧٦٨٧٤ سلێمانی، ٥٤٩١٥٩ دهۆك، ٧٦٧٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ١١٤٥١٠ (٤٠٤٤٥ هەولێر، ٣٣٠٣٣ سلێمانی، ٣٧٩١٣ دهۆك، ٣١١٩ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٦٣٢٣ (٣٧٢٨٩ هەولێر، ٢٩٨٧٦ سلێمانی، ٣٦١٩٨ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٤٦٠٨ (٢١٩٧ هەولێر، ١٤٣٥ سلێمانی، ٩٦٠ دهۆك، ١٦ هەڵەبجە)
مردن ٣٥٧٩ (٩٥٩ هەولێر، ١٧٢٢ سلێمانی، ٧٥٥ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٨ی ئازار ٢٠٢١

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عوبه‌یدی:به‌شداریكرنا پێشمه‌رگه‌ و حه‌شد ل رزگاركرنا مووسلێ به ده‌ستێ عه‌بادیه‌

Lalish Duhok

مەسیحی داخوازا پێکئینانا هەرێما دەشتا نەینەوا دکەن

Lalish Duhok

سێ رۆژان ل هه‌رێما كوردستانێ بێنڤه‌دانا فەرمی يه‌ 

Lalish Duhok