شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌كۆلينه‌ك:ڤاكسينا فایزەر و مۆدێرنا كاريگه‌رى لسه‌ر خانمێن دووگیان هه‌يه‌ 

ڤه‌كۆلينه‌ك:ڤاكسينا فایزەر و مۆدێرنا كاريگه‌رى لسه‌ر خانمێن دووگیان هه‌يه‌ 
رووداو- دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە پێکوتەکانی کۆمپانیای فایزەر- بیۆنتێک و مۆدێرنا بۆ خانمانی دووگیان و شیردەر سەلامەت و کاریگەرن.

توێژینەوەکە لە جۆرناڵی (American Journal of obstetrics and Gynecology) بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی ماساچیوستس، نەخۆشخانەی بریگهام و پەیمانگەی راگۆن و زانکۆی هارڤارد ئەنجامدراوە.

لە توێژینەوەکەدا 131 خانم پێکوتەی فایزەر- بیۆنتێک و مۆدێرنایان پێدراوە، لەنێو ئەو 131 خانمە، 84 خانم دووگیانبوون، 31 شیردەر بوون و 16 نە دووگیان بوون و نە شیردەر، بۆ ماوەی نزیکەی چوار مانگ بەدواداچوونیان بۆ کرا، پزیشکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی بڕی ئەو دژەتەنانەی لە خانمانی دووگیان و شیردەر دروستبووبوو هەمان ئەندازەی ئەوانە بوو کە دووگیان نەبوون.

د. گالیت ئاڵتێر، پرۆفیسۆری نەخۆشییەکانی هەناو لە پەیمانگەی راگۆن و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، ئەم ڤاکسینانە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە خانمانی دووگیاندا کاریکردووە، تەنانەت دژەتەنەکان دەتوانن لە دایکەوە بۆ کۆرپەکەی بگوازرێنەوە.

هەرچەندە کە هەردوو ڤاکسینەکان هەمان کاریگەرییان هەبووە، بەڵام پزیشکان تێبینیان کرد کە ئەو خانمانەی ڤاکسینی مۆدێرنایان وەرگرتووە ئاستی دژەتەنی IgAیان زیاتربووە، بە قسەی پزیشکان ئەمجۆرەی دژەتەن زیاتر بۆ کۆرپە دەگوازرێتەوە.

د. گالیت ئاڵتێر روونیدەکاتەوە، ئەو خانمانەی ئاستی دژەتەنی IgAیان زیاترە پارێزراوترن.

سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا بڵاویکردووتەوە خانمانی دووگیان زیاتر لە مەترسیی تووشبوونن بە حاڵەتە توندەکانی کۆرۆنا و ئەگەری منداڵبوونی پێشوەختەیان زیاترە، بەڵام سەنتەرە ئەمریکییەکە رایگەیاندووە پێویستیان بەوەیە ڤاکسینەکە لەسەر 13 هەزار خانمانی دووگیان تاقیبکەنەوە بۆ ئەوەی لە سەلامەتی و کاریگەرییەکەی دڵنیاببنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هنگه‌ڤانه‌ك ل باکورێ کوردستانێ هەولا شکاندنا ریکۆرده‌كێ جیهانی دده‌ت

Lalish Duhok

دلۆڤانی ل گەل گیانەران ژی ئێکە ژ ئەرکێن مرۆڤان

Lalish Duhok

هه‌ڤژينى تەمەنى درێژتر دکت

Lalish Duhok