شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا کارەبێ: ل رۆژانێن نەورۆزێ زێده‌تر ژ 19 ده‌مژمێران کارەبێ بۆ وه‌لاتيان هاتينه‌ دان  

وەزارەتا کارەبێ: ل رۆژانێن نەورۆزێ زێده‌تر ژ 19 ده‌مژمێران کارەبێ بۆ وه‌لاتيان هاتينه‌ دان  

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی کارەبا لە راگەیێندراوێکدا زانیاریی لەبارەی پێدانی کارەبا لە رۆژانی نەورۆز بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لە رۆژێکدا بە تێکڕا زیاتر لە 19 کاژێر کارەبامان داوەتە هاونیشتمانیان.

پێش جەژنی نەورۆز وەزارەتی کارەبا بڕیاریدا رۆژانە 18 کاژێر کارەبا بە هاونیشتمانیان بدات، لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبا هاتووە، لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا وەزارەتی كارەبا توانیی بە سەركەوتووانە ئەو بەرنامەیەی كە رایگەیاندبوو جێبەجێی بكات و بەتێكڕا لە سەرووی 19 كاژێرەوە كارەبا بدات.

بەپێی پلانەکانی وەزارەتی کارەبا بە سوودوەرگرتن لە بەرهەمهێنانی سێ هەزار و 400 مێگاوات كارەبا، كە بەشێوەیەكی رێكوپێک بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێت، هەروەها لە رێگەی حەوت هەزار فەرمانبەری ئیشكگرەوە ئەو بڕە کارەبایە بۆ هاونیشتمانیان دابین بکات.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا لەبارەی شێوازی کارکردنی تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبا ئەوەی روونکردووەتەوە، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بەپاڵپشتی و هاوكاریی تیمەكانی وێستگەكان و كرێكارانی سیانەكان 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خه‌لكێ كۆمه‌لگه‌ها مه‌هه‌تێ هاریكاریا ڕۆژئاڤایێ كوردستانێ دكه‌ن

karwanhaji

سه‌رۆك بارزانی ب باشترین كه‌سایه‌تیێن سیاسیێن عێراقێ هاته‌ ده‌ست نیشان كرن

Lalish Duhok

عەبادی 15 ھەزار چەكداران ژ خه‌لكێ مووسلێ دكه‌تە حەشدا شەعبی

Lalish Duhok